ته‌ندروستی نازم شاكر ناجێگیره‌

بۆتان عومه‌ر 08/09/2020 - 17:05 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵی وەرزشی ناوخۆیی

نازم شاكر راهێنەری پێشووی یانەی هەولێر دهۆك و یاریزانی پێشووی هەلبژاردەی عێراق باری ته‌ندروستی تیك ده‌چێت
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ نازم شاكر له‌ لێدوانێكیدا کە میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە سه‌باره‌ت به تەندروستی‌ ئەو راهێنەرە ڕایانگه‌یاندووه‌ به‌ هۆی كاریگه‌رییه‌كانی تووشبوونی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆناوه تەندروستی‌ ئەو راهێنەرە ناجێگیره‌.
دوای ئه‌وه‌ی شاندێكی پزیشكی عێراقی لەژێر چاودێریی وەزیری تەندروستی و ژینگەی عێراق، لەسەر داوای مستەفا كازمی گەیشتنە هەولێر، بۆ ئەوەی لە نزیكەوە چاودێریی باری تەندروستی نازم شاكر بكەن، كە چەند رۆژێكە تووشی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە و پزیشكێكی ئه‌و شانده‌ رایگه‌یاند كه‌ ته‌ندورستی نازم شاكر زۆر خراپه‌و هیچ شتێك له‌ توانای پزیشكه‌كان نه‌ماوه‌و ته‌نها خودای گه‌وره‌ و میهره‌بان.
پێشتر خانه‌واده‌كه‌ی نازم شاكر په‌یوه‌ندییان به‌ عه‌دنان ده‌رجال وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق كرد له‌ پێناو یارمەتیدانیان وه‌یزری وه‌رزش ولاوانی عێراق به‌ نوێنه‌رایه‌تی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی نازم شاكری كردو شاندیكی پزیشكیش له‌ گه‌ڵ ناوبراو له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێڕاق گه‌یشتنه‌ شاری هه‌ولێر به‌لێنی ئه‌وه‌شیان پێداون ئه‌گه‌ر پێویست بكات بینرێن بۆ دەره‌وه‌ی وڵات.
چه‌ند رۆژێكه‌ به‌هۆی دووچاربوونی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا نازم شاكر له‌ یه‌كێك له‌ نەخۆشخانه‌كه‌ی شاری هه‌ولێره‌و له‌ ژێر چاودێری چڕی پزیشكی دایه‌.


.