ئه‌ندامانی زه‌ردی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان بڕیاریاندا خولی نایابی كوردستان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌

بۆتان عومه‌ر 25/08/2020 - 18:17 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵی وەرزشی ناوخۆیی

چارەنووسی خولی نایابی كوردستان جارێكی تر ئەندامانی یەكێتی تۆپی پێی كوردستانی كردە دوو بەش، خۆی هەردوو بەش سەوز و زەرد بەلام ئەمجارەپەردە لەسەری هەڵدرایەوە و بە ئاشكرا هەستی پێكرا.
پێشتر یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بە ئامادەبوونی 8 ئەندامانی كۆبوونەوەی خۆی بۆ چارەنووسی خولی نایابی كوردستان ئەنجامدا كە لە كۆی ئەم ئەندامانی پێنج ئەندامیان كە سەر بە دەڤەری سەوزبوون بڕیاریاندا یانەی نەورۆز وەك پاڵەوان دیاری بكەن، بەلام ئەندامانی پارتی لەسەر ئەم بڕیارە ڕازی نەبوون كە سەرۆكی یەكێتیەكە و یەكێك لە ئەندامەكان ئامادەی كۆبوونەوەكە نەبوون.
دواتر سەفین كانەبی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بانگهێشتی ئەندامانی كرد بۆ كۆبوونەوە بۆ دیاركردنی چارەنووسی خولی كوردستان دیاریكردنتی وادەیەك بۆ وەرزی نوێی خولەكە، ئەمەش راستەوخۆ كۆبوونەوەی كەی تری بەتاڵ دەكردەوەو ئامادەنەبوون شەرعیەت بەم كۆبوونەوەیە بدەن و ئەندامانی یەكێتیش بەم هۆیەوە بەشداری كۆبوونەوەكەیان نەكرد و جیاوازتر لە كۆبوونەوەی پێشتر بە 5 ئەندام ئەمجارە بڕیاردرا خولەكە هەڵبوەشێتەوەو پاڵەوان دیاری نەكرێت، بەلام هیچ وادەیەك بۆ دەستپێكردنی وەرزی نوێ‌ دیاری نەكرا.
ئەم دوو بەرەكیەو بڕیارە نادروستانەی یەكێتیەكە یاریزانان و وەرزشكارانی بێ‌ هیواكرد لە دۆخی وەرزشی ئەم هەرێمەو بڕیارەكانی كاردانەوەی جیاواز و خراپیشی لێكەوتەوە.
بەشێك پێیان وایە ئەندامەكانی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان هیچیان بەدەست نیەو تەنها بڕیاری حزبەكانیان جێ‌ بەجێ‌ دەكەن، هەندێكی تریش بە شارچیەتی ناوی دەنێن لە كۆی هەموو ئەمانەش تەنها وەرزشكاران زیانیان پێ دەگات، كە لە دوای وەستانی زیاتر لە پێنج مانگ بڕینی قوتی چەندین یاریزان لەلایەن یانەكانەوە، دەرئەنجامەكەشی هەر باش نەبوو.
ئیتر ئەمە وایكردووە یاریزانان و وەرزشكاران لە وەرزشكردن سارد ببنەوە دیاریش نیە چارەنووسی ئەم یەكێتیە چی بەسەردێت چونكە پێناچێت ئەندامانی یەكێتی لە یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بە ئاسانی بگەرێنەوە یەكێتیەكە دوای ئەوەی بڕیارەكانی ئەوان هەڵوشایەوە.