یاریگای كامپ نوو پێشوازی له‌ كلاسیكۆی زه‌وی ده‌كات

بۆتان عومه‌ر 24/10/2020 - 11:46 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵی وەرزشی جیهانی

له‌ كاتژمێر 05:00ى ئێواره‌ له‌سه‌ر یاریگاى كامپ نو كلاسیكۆى خولى ئیسپانیا له‌ نێوان به‌رشلۆنه‌ و ریال مه‌درید به‌رێوه‌ده‌چێت.
ئه‌مجاره‌ به‌رشلۆنه‌ و ریال مه‌درید له‌ دۆخێكى باشدانین، هه‌ردوو یانه‌ تاكو ئێستا ئه‌وه‌یان نه‌كردووه‌ كه‌ هانده‌ران چاوه‌ڕێیان ده‌كرد، هه‌ردوو یانه‌ش به‌بێ ئاماده‌بوونى چه‌ند یاریزانێك ئه‌م یاریه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
له‌به‌رشلۆنه‌وه‌ ده‌ست پێ بكه‌ین، بلوگرانا گۆرانكارى زۆرى كردووه‌ ، ئێستا چاوه‌كان له‌سه‌ر ئه‌ یانه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ له‌گه‌ڵ كۆمان بگه‌رێته‌وه‌ سه‌ر ئه‌و رێچكه‌ى كه‌ پێوه‌ى ناسرابوو، به‌لام تاكو ئیًستا به‌ته‌واى پلانه‌كانى كۆمان جێ به‌جێ نكراوه‌ ڕوونتر بلێین هێشتا ئه‌و به‌رشلۆنه‌یه‌ نیه‌، كه‌ چاوه‌ڕوانى لێده‌كرا.
له‌ یاریه‌كه‌ى ئه‌مرۆ له‌ یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانان ( تێر شتێگن – ئۆمتیتى – ئه‌لبا ) به‌هۆى پێكانه‌وه‌ به‌شدارى له‌ یاریه‌كه‌ ناكه‌ن، به‌لام رامۆس بۆ یاریه‌كه‌ ئاماده‌یه‌.
كۆمان له‌م وه‌رزه‌ى خولى ئیسپانیا به‌رشلۆنه‌ 4 یارى ئه‌نجامداوه‌ 2 بردنه‌وه‌ی هه‌یه‌و له‌گه‌ڵ دۆرانێك و یه‌كسان بوونێك و خاوه‌نى 7 خاڵه‌.
بارسا له‌ دواین یارى خولى دۆڕاوه‌ به‌لام له‌ چامپیونس لیگ براوه‌ بووه‌، كێشه‌ى تیپه‌كه‌ زیاتر له‌ هێلى به‌رگرى به‌دى ده‌كرێت.
هه‌رچى یانه‌ى ریال مه‌دریده‌، حالى له‌ به‌رشلۆنه‌ خراپتربێت باشتر نیه‌ ئه‌م یانه‌یه‌، به‌ بارودۆخیچكى خراپ تێده‌په‌رێت، باس له‌ دوورخستنه‌وه‌ى زێدان ده‌كرێت به‌ تایبه‌ت له‌ ئه‌گه‌رى دۆرانى له‌یارى كلاسیكۆز
ریال مه‌درید بۆ ئه‌م یاریه‌ بێ به‌ش ده‌بێت له‌ تواناكانى هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانان (ئێدین هازارد-مارتن ئۆدیگارد-دانیال كارڤاخال- ماریانۆ دیاز- ئه‌لڤارۆ ئۆردروازۆلا).
تیپه‌كه‌ى یه‌كه‌مى مه‌درید له‌ خولى ئیسپانیا پێنج یارى ئه‌نجامداوه‌ له‌ 3 یارى براوه‌ بووه‌ و له‌ یه‌ك یارى شكستى خواردووه‌ و له‌ یاریه‌كیش یه‌كسان بووه‌.
هه‌روه‌ها ریال مه‌درید له‌ دواین دوو یارى خۆى له‌ خولى ئیسپانیاو چامپیونس لیگ دووچارى شكست بووه‌ ، دۆخى یانه‌كه‌ باش نیه‌ و زێدان ده‌یه‌وێت له‌ رێگه‌ى ئه‌م یاریه‌وه‌ هانده‌ران ئاشت بكاته‌وه‌ كه‌ ئه‌ركه‌كه‌شى زۆر زه‌حمه‌ته‌.
له‌ دواین 9 یارى نێوان ئه‌م دوو تیپه‌ به‌رشلۆنه‌ له‌ 4 یارى براوه‌ بووه‌ ریال مه‌درید له‌ 2 یارى و له‌ 2 یاریش یه‌كسان بوونه‌.