ڕۆناڵدۆ ته‌ندروستی جێگیره‌

15/10/2020 - 19:52 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵی وەرزشی جیهانی

یانەی یوڤینتۆس بڵاوی كردەوە ، كریستیانۆ رۆناڵدۆ گەرایەوە تۆرینۆ و كەرەنتین كراوە و دۆخی تەندروستی زۆر باشە.
یانەی یوڤینتۆس لە بەیاننامەیەكی فەرمی بڵاوی كردەوە ، رۆناڵدۆ لەسەر داوایەكی تایبەت و بە فرۆكەیەكی تایبەت گەرایەوە تۆرینۆ ، مۆڵەتی لە بەرپرسانی وڵات وەرگرت بۆ ئەوەی بگەرێتەوە یانەكەمان.
دەڵێت ، رۆناڵدۆ داوایەكی فەرمی پێشكەش كردووە ، هیچ گرفتێكی بۆ هاتنە ناوەوەی بۆ ئیتاڵیا بۆ دروست نەبووە ، چونكە رێنماییەكان رێگە بەهەر كەسێك دەدەن لەسەر داوای تایبەت رێگەپێدانی پێبدرێت داخیلی وڵات ببێت.
رۆناڵدۆ بۆ ماوەی (10) رۆژ كەرەنتین دەكرێت تا ئەوكاتەی پشكنینی بۆ دەكرێت ، دواتر گەرانەوەی بۆ یاریگاكان رادەگەیەنرێت.
یانەی یوڤینتۆس لەبارەی دۆخی تەندروستی یاریزانە پورتوگالییەكە دەڵێت، دۆخی تەندروستی زۆر باشە و لەژێر چاودێری پزیشكدایە.