باسم عه‌باس له‌ به‌رنامه‌ی 90+ باشترین پێكهاته‌ی مێژووی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقی دیاریكرد

سامان زاهیر 02/08/2020 - 13:32 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵی وەرزشی جیهانی

باسم عەباسی یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی عێراق لە بەرنامەی 90+ی كەناڵی ئاسمانی سپێدەیە كە بەرنامەیەكی نوێی و وەرزشیە و لایەن بۆتان عومەر پێشكەش دەكرێت باشترین پێكهاتەی هەلبژاردەی عێراقی دیاریكرد.
باسم رایگەیاند: كە ئەو نەوەی جامی ئاسیای ساڵی 2007یان بەدەستهێنا بەلای من باشترین پێكهاتەی مێژووی هەلبژاردەی عێراقە، تەنها لە شوێنی مەهدی كەریم عیما محمد دەدەنێم پێم وایە عیماد شایستەبوو لەگەڵمان بێت.
هەروەها باسم باسی لەوەشكرد : بەڕاستی ئێمە لەو بڕوایە دانەبووین كە نازناوی جامی ئاسیا2007 ببەین، ئێمە تەنها بەشداریمان كردبوو چونكە بارودۆخ ئەوكاتی عێراق لە بار نەبوو بۆ بەدەستهێنانی نازناو بۆ عێراق، چونكە ئەوكات كاتی گۆڕانكاری بوو لە سیستەمی حكومرانی عێراق ، كەس پاڵشتی نەدەكرین، هەروەها بەراشكاوی زۆر پاڵەپەستۆی ترمان لەسەر بوو .