سه‌رۆكی به‌رازیل داوای ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی خولی به‌رازیل ده‌كات

بۆتان عومه‌ر 01/06/2020 - 16:28 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵی وەرزشی جیهانی

سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی به‌ڕازیل دووه‌مین زۆرترین ڕێژه‌ی بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای له‌سه‌ر ئاستی جیهان تیایدا تۆمار كراوه‌ به‌ڵام گایر بۆلسونارۆی سه‌رۆكی وڵات ئاره‌زوو ده‌كات تۆپی پێ له‌وڵاته‌كه‌ی ده‌ست پێ بكاته‌وه‌.
له‌ به‌رازیل تا ئێستا 28834 كه‌س به‌هۆی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ به‌مه‌ش خاوه‌ن چواره‌م زۆرترین مردنه‌ به‌هۆی ئه‌م ڤایرۆسه‌ له‌سه‌ر ئاستی جیهان.
ركابه‌رییه‌كانی تۆپی پێ كه‌ خاوه‌ن جه‌ماوه‌رێكی زۆره‌ له‌ به‌رازیل له‌وه‌ته‌ی ئازاری رابردوو راوه‌ستاوه‌ به‌ڵام بۆلسونارۆی سه‌رۆكی وڵات له‌ لێدوانێك بۆ رادیۆی گوایبا ده‌ڵێت یاریزانانی تۆپی پێ له‌كاتێك توشی ئه‌م ڤایرۆسه‌ ده‌بن مه‌ترسی مردنیان كه‌متر لێ ده‌كرێت ، بۆیه‌ ئاره‌زوو ده‌كه‌م تۆپی پێ ده‌ست پێ بكاته‌وه‌و یاریزانه‌كان ژیانی ئاسایی خۆیان به‌ڕێ بكه‌ن".
به‌گوێره‌ی یاساكان له‌ به‌رازیل بڕیاری ته‌واو كردنی چالاكیه‌ وه‌رزشیه‌كان له‌ده‌ست بۆلسونارۆ نیه‌ به‌ڵكو له‌ده‌ست ویلایه‌ته‌كان و شاره‌وانیه‌كانیدایه‌.