فیفا داوا ده‌كات یانه‌كان ڕێگه‌یان پێ بدرێت پێنج گۆڕانكاری له‌ یارییه‌كان ئه‌نجام بده‌ن

28/04/2020 - 16:03 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵی وەرزشی جیهانی

 

یه‌كێتی تۆپی پێی جیهانی فیفا پێشنیاری كردووه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی كاتی رێگه‌ به‌ تیپه‌كان بدرێت پێنج گۆرانكاری له‌ یارییه‌كان ئه‌نجام بده‌ن له‌ جیاتی سێ گۆرانكاری.
فیفا رایگه‌یاندووه‌ ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ دوای ئه‌وه‌هات كاتێك خوله‌كان بۆ ته‌واو كردن ده‌ست پێ ده‌كه‌نه‌وه‌ یارییه‌كان به‌ چڕی له‌دوای یه‌كتری له‌ماوه‌یه‌كی كه‌م ئه‌نجام ده‌درێن كه‌ ئێستا به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا وه‌ستاوه‌.
فیفا له‌ به‌یانێكدا كه‌ له‌ رێگه‌ی ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاوی كردۆته‌وه‌ ده‌ڵێت:" ئه‌م بریاره‌ پێویستی به‌ ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتی تۆپی پێی جیهانی هه‌یه‌ و بریاره‌كه‌ش به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ رێكخه‌رانی خوله‌كان ده‌درێت".
هه‌ر له‌ به‌یانه‌كه‌ی فیفا هاتوه‌ :" هه‌ر تیپێك بۆی هه‌یه‌ پێنج گۆرانكاری بكات ،له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی گۆرانكارییه‌كی تریش ئه‌گه‌ر یارییه‌كان چوونه‌ كاتی زیاد كراو".