تۆنی كروس په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ زێدان به‌ره‌و خراپ بوون ده‌چێت

11/03/2020 - 18:25 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵی وەرزشی جیهانی

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان لە ئیسپانیا ئاماژەیان بۆ ئەوە كردووە پەیوەندی نێوان تۆنی كروس و زێدان بەرەو خراپی چووەو، پاش ئەوەی زێدان ئەم یاریزانەی لەیاری ئەتلەتیكۆمەدرید هێنا دەرەوە لە یاریگا ، دوای 25 رۆژ لەم رووداوە لەیاری بەرامبەر مانچستەرسیتی یاری بەم یاریزانە نەكردوو لەیاری ریال بێتس جارێكی تر لە یاریگا هێنایە دەرەوە.
ئەم یاریزانە یاریگای جێهێشت بەبێ ئەوەی سەیری راهێنەر زێدان بكات ئەمەش ئاماژەیە بۆ تێكچوونی پەیوەندی نێوانیان.
چەند رۆژنامەیەكی مەدریدی ئاشكرایان كردووە زێدان لە ئاستی كروس رازی نیەو لە خورەوشتەكانی ئەم دواییەی نیگەرانە، رەنگە لەكۆتایی ئەم وەرزە كروس لە تیپەكە بروات.