ململانێی ژمارە .. ئایا سەڵاح زۆرترین مووچەی لە پریمەرلیگ هەیە ؟

بۆتان 02/07/2022 - 13:54 بڵاوکراوەتەوە لە وه‌رزش

سەلاح كێشەی لەگەڵ یانەكە لەسەر نوێنەكردنەوەی گرێبەستەكەی رێك نەكەوتن بوو لەسەر مووچەكەی، بەلام دواجار ئەوە روویدتا كە سەلاح دەیویست و ، دوێنی هەینی لیڤەرپوڵ نوێكردنەوەی فەرمی گرێبەستەكەی تا ساڵی 2025 راگەیاند.

رۆژنامەی "دەیلی مەیل"ی بەریتانی رایگەیاندووە، بەپێی گرێبەستە نوێیەكە، یاریزانە میسرییەكە هەفتانە مووچەی 400 هەزار جونەی وەردەگرێت.
رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، سەڵاح مووچەی كریستیانۆ رۆناڵدۆی لە (مانچستەر یونایتد) و كیڤن دی برۆینی لە (مانچستەر سیتی)ی تێپەڕاندووە، بۆ ئەوەی ببێتە خاوەنی زۆرترین مووچەی خولی نایابی ئینگلیزی.
ئاماژەی بەوەشكردووە، رۆناڵدۆ بە موچەی 385 هەزار پاوەند بۆ پلەی پێنجەمی لیستەكە دابەزیوە، مووچەكەی یەكسانە لەگەڵ دی برۆین و 10 هەزار پاوەندیش لە ئێرلینگ هالاند زیاترە.
راپۆرتەكەی دەیلی مەیڵ پێچەوانەی ئەو قسانەیە كە لەلایەن تاك سپۆرتەوە بڵاوكراوەتەوە، كە تێیدا هاتووە، مووچەی سەڵاح 350 هەزار پاوەندە، ئەمەش وایكردووە لە ریزبەندی زۆرترین مووچەی خولی نایابی ئینگلتەرا لە پلەی پێنجەمدا بێت.
سایتەكە ئاماژەی بەوە كردووە كە كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی یانەی مانچستەر یونایتد بڕی 510 هەزار پاوند لیستی زۆرترین مووچەی وەرگرتووە، لە دوای ئەویش كیڤن دی برۆین، لە مانچستەر سیتی 400 هەزار پاوەند وەردەگرێت، دواتر دەیڤید دی خیا گۆڵپارێزی یانەی مانچستەر یونایتد دێت و ئێرلینگ هالاند كە لەم هاوینەدا پەیوەندی بە یانەی مانچستەر یونایتدەوە كردووە بۆ مانچستەر سیتی كرد 375 هەزار پاوەند وەردەرگرێت
جێگەی سەرنجە لیڤەرپوڵ بەهای ئەو موچەیەی ڕانەگەیاندووە كە ئەستێرە میسرییەكەی وەریدەگرێت، هەرچەندە ڕاپۆرتەكان پشتڕاستی دەكەنەوە كە بووەتە زۆرترین مووچەی یانەكە و ڤێرجیل ڤان دایكی هۆڵەندی لە یانەكەی تێپەڕاندووە.