هه‌ولێر له‌گه‌ڵ نزا مه‌حروس یه‌كه‌م بردنه‌وه‌ی تۆماركرد

بۆتان عومه‌ر 26/12/2021 - 17:20 بڵاوکراوەتەوە لە وه‌رزش

هەولێر دوای زنجیرەیەك ئەنجامی خراپ لە خولی نایابی عێراق لەگەڵ نزار مەحروس یەكەم بردنەوەی تۆماركرد كە دووەم بردنەوەی بوو لەم وەرزەی خولەكە.
لە ركابەریەكانی گەڕی 15ی خولی نایابی عێراق، یانەی هەولێر لە یاریگای دهۆك كە بە یاریگای یانەی هەولێر هەژمار دەكرێت میوانداری یانەی قاسمی كرد و یاریەكەشی بە تاكە گۆلێك بردەوە.
هەولێر لەیەكەم یاری نزار مەحروسی ڕاهێنەری نوێدا توانی بە گۆڵێكی بێبەرامبەر یاریەكە لە سوودی خۆی كۆتایی پێبهێنێت، تاكە گۆڵی یاریەكەش هەردی سیامەند لە خولەكی 44دا تۆماریكرد.
هەولێر دوای تێپەربوونی 15 گەڕ بەسەر خولی نایابی عێراق خاوەنی 2 بردەوەوەو 5 یەكسان بوون و 8 دۆرانی هەیە ئێستا بە كۆكردنەوەی 11 خاڵ بەشێوەیەكی كاتی سەركەوت بۆ پلەی 16مینی ریزبەندی.
لە یارییەكانی تریشدا، یانەی زەورا لەدەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی ئەمانەی بەغدا بوەوە و بە گۆڵێك یەكسان بون، كەرخ و نەجەفیش بە هەمان ئەنجام یەكسانبوون.