ڕانگنیك له‌یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مان یونایتد سه‌ركه‌وتوو بوو

بۆتان عومه‌ر 05/12/2021 - 19:59 بڵاوکراوەتەوە لە وه‌رزش

لە گەڕی 15ی خولی نایابی ئینگلیزی یانەی مانچستەر یونایتد 3 خاڵی گرنگ و زەحمەتی لە یانەی كریستاڵ پالاس وەرگرت لەو یاریەی لەسەر یاریگای ئۆلترافۆرد بەرێوەچوو.
گێمی یەكەمی یایەكە بە بەرامبەربوون بە بێ‌ گۆڵ كۆتایی هات هەرچەندە مان یونایتد چەند دەرفەتێكی گۆڵكردنی لە دەستدا.,
لە گێمی دووەم مانچستەر یوناتید باشتر دەركەوت و توانی بە تاكە گۆلێك یاریەكە لە سوودی خۆی تەواو بكات و گۆڵەكەش لە رێگەی یاریزان فرێد لە خولەكی 77 تۆماركرا.
بەم سەركەوتنە مان یونایتد ژمارەی خاڵەكانی بەرزكردەوە بۆ 24 خاڵ و سەركەتن بۆ پلەی شەشەمی ریزبەندی و خاڵەكانی كریستاڵ پالاسیش هەر لە 16 خاڵ مایەوە لە پلەی 11مینی ریزبەندی.