پۆچینتنیۆ : گواردیۆلا باشترین ڕاهێنه‌ره‌

بۆتان عومه‌ر 28/09/2021 - 19:54 بڵاوکراوەتەوە لە وه‌رزش

ماوریسیۆ بۆكیتینۆی راهێنه‌ری یانه‌ی پاریس سان جێرمان باس له‌ ئاماده‌كاری تیپه‌كه‌ی ده‌كات بۆ یاری به‌رامبه‌ر مانچسته‌رسیتی له‌یارییه‌كانی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كان.
بۆكیتینۆ به‌ر له‌یارییه‌كه‌ گوتی:" گواردیۆلا باشترین راهێنه‌ره‌ له‌ جیهان، ئێمه‌ش تیپێكی باشمان هه‌یه‌و ده‌مانه‌وێت ببینه‌ باشترینی ئه‌وروپا و خاوه‌ن كۆمه‌ڵێك یاریزانی به‌تواناین توانای ئه‌وه‌مان هه‌یه‌ ئه‌نجامی باش تۆمار بكه‌ین".
گوتیشی:" سیتی یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی قورس ده‌بێت بۆ تیپه‌كه‌مان له‌م وه‌رزه‌دا، له‌یاری یه‌كه‌م به‌رامبه‌ر بووین هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌م یارییه‌دا ئاستی خۆمان به‌رز بكه‌ینه‌وه‌و ئه‌نجامی باشتر تۆمار بكه‌ین".
له‌كۆتایشدا گوتی :" مسی و فیراتی به‌شێوه‌یه‌كی باش به‌شدارییان له‌ مه‌شقه‌كان كردووه‌ دیارنیه‌ له‌ پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی ده‌بن یاخود نا ئه‌م بابه‌ته‌ به‌ر له‌ یارییه‌كه‌ یه‌كلایی ده‌كه‌مه‌وه‌".