یۆڤینتۆس به‌ سه‌ركردایه‌تی ڕۆناڵدۆ به‌رامبه‌ر هیلاس ڤیرۆنا یاری ده‌كات

27/02/2021 - 12:48 بڵاوکراوەتەوە لە هه‌واڵی وەرزشی

یاریگای مارك ئەنتۆنیۆ بیتگۆدی لە یارییەكانی جەولەی 24ی خولی ئیتاڵیا میوانداری یاری نێوان هیلاس ڤیرۆنا و یۆڤینتۆس دەكات.
هیلاس ڤیرۆنا ئەم وەرزە ئاستێكی بەرزی پێشكەش كردووە 34 خاڵی هەیەو پلەی نۆیەمی ریزبەندی گرتوە، لە جەولەی رابردوو لەگەڵ جەنەوا بەرامبەر بووە، ئەم تیپە لەیاری چوون لە دەرەوەی یاریگای خۆی لەگەڵ یۆڤینتۆس بە گۆڵێك بۆ هەرلایەكیان بەرامبەر بوونە.
هیلاس ڤیرۆنا لەم وەرزەی خولی ئیتاڵیا نۆ بردنەوەو حەفت بەرامبەر بوون و حەفت دۆڕانی هەبووە،ئەم تیپە 30 گۆڵی هەیەو 26 گۆڵیشی لێ تۆمار كراوە.
ئەم یانەیەش خاوەن چەندین یاریزانی بەتوانایە لەوانەش ماتیا زاكاینی و ئەنتوانین باراك و فیدریكۆ دیماركۆ ئەم یاریزانانە توانای ئەوەیان هەیە سەركەوتن تۆمار بكەن.
هەرچی یانەی یۆڤینتۆسە خاوەنی 45 خاڵەو پلەی سێیەمی ریزبەندی گرتوە، ئەم یانەیە لە جەولەی رابردوو لە كرۆتۆنی بردەوە.
لە یارییەكەش كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئاستێكی بەرزی پێشكەش كردوو توانی دوو گۆڵ تۆمار بكات، ئەم تیپە پاش ئەوەی لەیاری چوونی قۆناغی 16می یانە پاڵەوانەكان توشی دۆڕان بوو، ئێستا هەوڵ دەدات ئاستی خۆی بەرز بكاتەوە لە خولی ئیتاڵیا ئەنجامەكانی باشتر بكات تا لە ریزبەندی یانەكان زیاتر لە یانەی پێشەنگ نزیك بێتەوە.
لەیاری رابردووی یانەكە هەریەك لە لیۆناردۆ بۆنۆچی و جۆرجیۆ كللینی و پاوڵۆ دیبالا و ئارسەر میلۆ و خوان كواردرادۆ بەهۆی پێكانەوە بەشدارییان نەكرد، بەشداری نەكردنی ئەم یاریزانانەش كاریگەری لەسەر ئاستی تیپەكە دەبێت بەتایبەتی لە بەرگری رەنگە لەم یارییەش بەشداری نەكەن، بەڵام پێرلۆی راهێنەر هەوڵ دەدات كەم و كورییەكانی تیپەكەی چارەسەر بكات.
ئەم یانەیە لەم وەرزە 13 بردنەوەو شەش بەرامبەر بوون و سێ دۆڕانی هەیەو هێرشبەرانی 44 گۆڵیان تۆمار كردووەو خاوەن شەشەمین بەهێزترین هێڵی هێرشبردنە لەخولەكەو 19 گۆڵی لێ تۆمار كراوە، خاوەن بەهێزترین هێڵی بەرگرییە.