ئۆدیگارد بەرگی تۆپ چیەكانی لەندەنی پۆشی

بۆتان عومه‌ر 27/01/2021 - 19:00 بڵاوکراوەتەوە لە وه‌رزش

ئۆدیگاریدی یاریزانی یانەی ریال مەدرید بەرگی تۆپ چیەكانی لەندەنی
یانەی ئەرسیناڵی ئینگلیزی لە تویتەری فەرمی خۆی بڵاویكردەوە كە گرێبەستیان لەگەڵ مارتن ئۆدیگاردی یاریزانی یانەی ڕیال مەدرید تا كۆتای وەرزە بەشێوەی خواستن واژۆ كردووە.
ئۆدیگاردی نەرویجی لەپلانەكانی زیدانی ڕاهێنەردا پشتگوێ‌ خرابوو و لەزۆربەی یارییەكاندا لەسەر كورسی یەدەگ بوو پشتی پێ‌ نەدەبەسترا، یاریزانەكەش بڕیاریدا ئەزموونێكی نوێ‌ تاقیك بكاتەوە و پەیوەندی بە یانەی ئەڕسیناڵ كرد و وەرزی رابردووش بە شێوەی خواستن یاری بۆ یانەی ریال سۆسیداد كرد.
ئۆدیگارد لەم وەرزەدا لەگەڵ ڕیال مەدرید تەنها بەشداری نۆ یاری كردوە لەسەرجەم خولە جیاوازەكان هیچ گۆڵێك و ئەسیستێك نیە.