له‌ یاری لووتكه‌ی لالیگا ئیشبیلیه‌ پێشوازی له‌ ریال مه‌درید ده‌كات

بۆتان عومه‌ر 05/12/2020 - 13:30 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵی وەرزشی جیهانی

ریال مەدرید و ئیشبیلیە ئەو یارییە كە بە لووتكەی گەڕی 12ی خولی پلەیەكی تۆپی پێی ئیسپانیا دیاری دەكرێت لە كاتێكی خراپ بۆ ریال و باش بۆ ئیشبیلیە.
یاریەكە لەسەر یاریگای رامۆن سانچێز پێزخوان لە كاتژمێر 06:15 بەكاتی هەرێمی كوردستان بەرێوەدەچێت.
ریال مەدرید لە دۆخێكی زۆر خراپ گوزەر دەكات، لە چامپیونس لیگ گەیشتنی بە قۆناغی داهاتوو كەوتۆتە مەترسی و لە خولی ناوەخۆش ئەنجامەكانی زۆر خراپە و دەنگۆی دوورخستنەوەی زێدانیش هێندەی تر كارەكەی لە یاریزانەكان قورستر كردووە.
ریال مەدرید لە 3 یاری رابردوو لە خولی یانەكانی ئیسپانیا سەركەوتنی تۆمارنەكردووە، ئەم یاریەكەش لە دەرەوەی یاریگای خۆی ئەنجام دەدات، ئەوەی وورەی تیپەكەی بەرزكردۆتەوە گەڕانەوەی سیرجیۆ رامۆسە بۆ پێكهاتەی تیپەكە.
هەریەك لە یاریزانان (ڤالڤێردی و كارڤاخال و هازارد بەهۆی پێكانەوە بەشداری لە یاریەكە ناكەن.
ئێستا ریال مەدرید خاوەنی 17 خاڵەو پلەی چوارەمی ریزبەندی گرتووە، لە كۆی 10 یاری 5 بردنەوە 2 بەرامبەروون و 3 دۆرانی هەیە.
لەبەر امبەر دا ئیشبیلیە هەرچەندە لە گەڕی رابردووی چامپیونس لیگ دووچاری شكستێكی گەورە بوو بەرامبەر یانەی چێلسی ، بەلام ئەوەی تیپەكە ئاسوودە دەكات، گەیشتنیەتی بە قۆناغی شازدەی خولەكە و لە 3 یاری رابردووی خولی ناوەخۆی ئیسپانیاش بردنەوەی تۆماركردووە، ئێستا تیپەكە بە هێز و متمانەیەكی زۆرەوە یارییەكانی لەم وەرزەی خولی ئیسپانیا ئەنجام دەدات.
ئیشبیلیە بۆ ئەم یاریە بەهۆی پێكانەوە لە تواناكانی هەریەك لە یاریزانان (ماركۆس ئەكوینە – سێرجیۆ ئەكوێدێرۆ – تۆماس فاچیك ) بێ‌ بەش دەبێت.
ئیشبیلیە 9 یاری ئەنجام داوە 5 بردنەوە 1 بەرامبەرووون 3 شكستی هەیە، بە 16 خاڵ پلەی پێنجەمی گرتووە.
لە 3یاری رابردووی نێوانیشان لە هەر 3 یاری ریال مەدرید براوەبووە، بەلام ئیشبیلیە دەیەوێت دۆخی خراپی ریال بقۆزێتەوەو كۆتایی بە باڵا دەستیەكەی بهێنێت.