زێدان: یاری شاختار وه‌ك كۆتایی وایه‌

سامان زاهير 01/12/2020 - 09:46 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵی وەرزشی جیهانی

زێنه‌دین زێدانی فه‌ڕه‌نسی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید به‌ر له‌یاری تیپه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر شاختار بروای وایه‌ ئه‌م یارییه‌ بۆ ئه‌وان وه‌ك یاری كۆتایی وایه‌.
زێدان له‌كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی به‌ر له‌یارییه‌كه‌ گوتی :" بۆ گه‌یشتن به‌قۆناغی داهاتوو له‌ده‌ست خۆمانه‌ پێویستمان به‌هیچ تیپێكی تر نیه‌، یاری ئه‌مشه‌ومان یارییه‌كی تری كۆتاییه‌،دوو یاری ماوه‌ یاری ئه‌مشه‌و گرنگ ترینیانه‌ ڕه‌نگه‌ سه‌رمان بخات بۆ قۆناغی داهاتوو".
له‌باره‌ی پێكانی هازاد گوتی:"بێگومان زۆركات باسمان له‌ پێكانه‌كان كردووه‌،له‌ماوه‌ی رابردوو به‌دۆخێكی ناخۆش تێپه‌ڕیوه‌، ئێمه‌ش هاوكاری ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی زوو چاك بێته‌وه‌،چه‌ند یاریزانێكی تریشمان پێكانیان هه‌یه‌ ئه‌مه‌ش بۆ ئێمه‌ قورسه‌و ئاسان نیه‌".
له‌باره‌ی چۆنیه‌تی هه‌ڵسوكه‌وت كردنی له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنه‌كان زێدان گوتی :" بروناكه‌م من جیاوازبم ، هیچ كات ناگۆڕێم، من زۆر جدیم هیچ كات نه‌گۆڕاوم،ئێستا ئه‌ركمان زه‌حمه‌ته‌ له‌چاو ساڵی یه‌كه‌می ڕاهێنه‌رایه‌تی بۆیه‌ زیاتر ته‌ركیز ده‌خه‌مه‌ سه‌ر یارییه‌كان.