به‌ڕه‌زامه‌ندی فیفا یانه‌ گه‌وره‌كانی ئه‌وڕوپا خولی نایابی ئه‌وروپی ده‌كه‌نه‌وه‌

بۆتان عومه‌ر 21/10/2020 - 10:31 بڵاوکراوەتەوە لە هه‌واڵی وەرزشی

هه‌ردوو یانه‌ی مانچسته‌ریۆنایتد و لیڤه‌رپول پلانی ئه‌وه‌یان داناوه‌ له‌سه‌ر ئاستی یانه‌ گه‌وره‌كانی ئه‌وروپا پاڵه‌وانێتیه‌ك به‌ناوی پێشبركێی خولی نایابی ئه‌وروپی بكاته‌وه‌.
به‌گوێره‌ی سكای سپۆرت 12 یانه‌ له‌ ئینگلته‌را و فه‌ڕه‌نسا و ئیتاڵیا و ئیسپانیا و ئه‌ڵمانیا به‌شداری ده‌كه‌ن .
ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌ له‌لایه‌ن یه‌كێتی تۆپی پێی جیهانی پاڵپشتی ده‌كرێت ، بریاریشه‌ له‌ساڵی 2022 ده‌ست پێ بكات میزانیه‌ی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ش ده‌گاته‌ چوار ملیۆن و 600 هه‌زار جونه‌یهی ئسته‌رلینی.