لامپارد: یانه‌پاڵه‌وانه‌كان شانۆیه‌كی گه‌وره‌یه‌ بۆ فێربوون

سامان زاهیر 20/10/2020 - 11:51 بڵاوکراوەتەوە لە هه‌واڵی وەرزشی

فرانك لامپاردی راهێنه‌ری یانه‌ی چێڵسی رایگه‌یاند تیپه‌كه‌مان به‌شێوه‌یه‌كی باش بۆ وه‌رزی نوێی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا ئاماده‌یه‌و به‌تایبه‌تی له‌وه‌رزی رابردوو ئێمه‌ به‌ تیپێكی لاو به‌شدارییمان كردبوو.
لامپارد له‌ كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی به‌ر له‌یاری به‌رامبه‌ر ئیشبیلیه‌ گوتی :" یانه‌ پاڵه‌وانه‌كان شانۆیه‌كی گه‌وره‌یه‌ بۆ فێربوون، له‌وه‌رزی رابردوو به‌رامبه‌ر باشترین یانه‌ یارییمان كرد كه‌ بایرن میونخ بوو، یاریزانه‌ لاوه‌كانمان ئاستێكی به‌رزیان پێشكه‌ش كرد".
له‌باره‌ی چاره‌سه‌ر كردنی هه‌ڵه‌كانی به‌رگری لامپارد گوتی:" من به‌رده‌وام ئه‌وه‌م گوتوه‌ پێویستمان به‌چاره‌سه‌ره‌، له‌ڕاستیدا بۆ چاره‌سه‌ر پێویستمان به‌كات ده‌بێت".
له‌كۆتایشدا گوتی :" ئیشبیلیه‌ له‌وه‌رزی رابردوو بردنه‌وه‌ی به‌رامه‌بر ولفرهامبتۆن و مانچسته‌ریۆنایتد له‌خولی ئه‌وروپی به‌ده‌ست هێناوه‌، توانایه‌كی باشی هه‌یه‌ بۆ ركابه‌ری ، هه‌وڵ ده‌ده‌ین باڵاده‌ستی خۆمان به‌سه‌ر یارییه‌كه‌ بگرین، چاوه‌ڕێی یارییه‌كی زه‌حمه‌ت ده‌كه‌ین،به‌ڵام ئێمه‌ له‌سه‌ر یاریگای خۆمان یاری ده‌كه‌ین پێویسته‌ به‌شێوه‌یه‌كی باش بۆ یارییه‌كه‌ ئاماده‌بین".