ورده‌كاری ئه‌نجامی تیروپشكی چامپیونس لیگ بزانه‌

بۆتان عومه‌ر 10/07/2020 - 17:27 بڵاوکراوەتەوە لە وه‌رزش

لە شاری نیۆنی سویسرا تیروپشك بۆ قۆناغی چارەك و نیوەی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ئەنجام درا و تێیدا چەندین ڕووبەڕوبونەوەی ئاگرینی لێكەوتەوە.
بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا چوار یاری لە یارییەكانی قۆناغی 16 ئەنجامدران و چواریش یاری گەڕانەوەیان ماوە ئەویش یاریەكانی نێوان (مانچستەر سیتی و ریال مەدرید) (بایرن میونخ و چێڵسی) هەروەها (یوڤێنتوس × لیۆن) و (بەرشلۆنە - ناپۆلی ین.
ئەنجامی تیروپشكی قۆناغی هەشت بەم شیوەیەك بوو لە قۆناغی هەشتدا براوەی ریال مەدرید و مانچێستەر سیتی لەگەڵ براوەی یوڤێنتوس و لیۆن یاریدەكات.
لەیەكێك لە یاریەكانی تردا هەردوو یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید و لایپزیگ رووبەرووی یەكتر دەبنەوە .
هەروەها لەیەكێك لە یاریە ئاگرینەكانی تر براوەی ناپۆلی و بەرشلۆنە بەرامبەر براوەی چێڵسی و بایرن میونخ یاریدەكات.
یارییەكی دیكەش هەردوو یانەی ئاتالانتا و پاریس سانجێرمانی رووبەرووی یەكتر دەبنەوە. دەبێت.
سەبارەت بە یاریەكانی قۆناغی پێشكۆتایی تیپە گەورەكان و خاوەن نازناوەكان كەوتوونەتە بەشێكی تیروپیشكەكە كە براوەی یاری ژمارە 1 x براوەی یاری ژمارە 3 یاری دەكات واتە : براوەی یاریی ریال مەدرید و مانچێستەر سیتی لەگەڵ براوەی یوڤێنتوس و ئۆڵیمپیك لیۆن، لە قۆناغی پێشكۆتایی یاری بەرامبەر بە براوەی یاری نێوان ناپۆلی و بەرشلۆنە و براوەی چێڵسی و بایرن میونخ دەكات.
هەروەها براوەی یاری ژمارە 2 بەرامبەر براوەی یاری ژمارە 4 یاری دەكەن واتە : براوەی یاری نێوان ئەتلەتیكۆ مەدرید و لایپزیگ بەرامبەر براوەی یاری نێوان پاریس سان جێرمان و ئەتلانتا یاری دەكات.
یارییەكان رۆژی هەینی 7ی مانگی داهاتوو بە یاری نێوان مانچستەر سیتی و ریال مەدرید دەستپێدەكاتەوە
یارییەكانی قۆناغی هەشت لە نێوان رۆژانی 12 تاوەكو 15ی مانگی هەشت بەڕێوەدەچن، یارییەكانی قۆناغی پێشكۆتاییش لە رۆژانی 18 و 19ـی هەمان مانگدا ئەنجام دەدرێت هەروەها یاری كۆتاییش لە رۆژی 23ی مانگی هەشتدا بەڕێوەدەچێت.
یویفا بڕیاریداوە لە قۆناغی هەشتەوە یارییەكان بە شێوازی چوون و گەڕانەوە نابن و تەنیا بە یەك یاری بەڕێوەدەچن ،جگە لە چوار یارییەكانی قۆناغی 16 كە بڕیاردراوە لە یاریگای یانەكاندا بەڕێوەبچێت، بەڵام لە قۆناغی هەشتەوە سەرجەم یارییەكان لە پۆرتوگال و لە یاریگای خۆسێ ئالڤالادێ و دا لوزی بەڕێوەدەچن و یاری كۆتاییش هەر لە یاریگای دال لوزدا دەبێت.