لیڤه‌رپول ببێته‌ پاڵه‌وان ده‌بێت به‌ بێ ئاماده‌بوونی هانده‌ر ئاهه‌نگ بگێرێت

بۆتان عومه‌ر 20/05/2020 - 14:20 بڵاوکراوەتەوە لە وه‌رزش


ریچارد ماسته‌رزی سه‌رۆكی ته‌نفزی خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را رایگه‌یاند رێگه‌ به‌ یانه‌ی لیڤه‌رپول ده‌درێت جامی خولی ئینگلته‌را به‌رز بكاته‌وه‌ به‌بێ ئاماده‌بوونی هانده‌ران ئه‌گه‌ر نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا.
ئێستا لیڤه‌رپول به‌ جیاوازی 25 خاڵ له‌ پێش مانچسته‌رسیتی دووه‌می ریزبه‌ندی دێت و ماوه‌ی 30 ساڵه‌ چاوه‌رشوانی بردنه‌وه‌ی یه‌كه‌مین نازناو ده‌كات، به‌ڵام هانده‌رانی ناتوانن ئاهه‌نگ بگێرن ئه‌گه‌ر نازناوه‌كه‌ ببه‌نه‌وه‌.
ماسته‌رز رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر لیڤه‌رپول نازناوه‌كه‌ی برده‌وه‌ رێگه‌ به‌ یانه‌كه‌ ده‌درێت ئاهه‌نگ بگێرێت و یاریزانه‌كانیش جامه‌كه‌ له‌ نێوان خۆیان ئاڵوگۆڕ بكه‌ن، ئه‌مه‌ش وه‌ك پاداشتی ئه‌و ماندوو بوونه‌وایه‌ كه‌ یاریزانه‌كان له‌م وه‌رزه‌ ئه‌نجامیان داوه‌".
خولی ئینگلیزی له‌ ناوه‌راستی ئازاری رابردوو به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا وه‌ستاوه‌و یانه‌كانیش ده‌ستیان به‌ مه‌شقی به‌ كۆمه‌ڵ به‌شێوه‌ی كۆمه‌ڵی بچوك كردۆته‌وه‌.
تا ئێستاش واده‌ی ده‌ست پێ كردنه‌وه‌ی یارییه‌كان دیاری نه‌كراوه‌ پێشبینی ده‌كرێت له‌ حوزه‌یرانی داهاتوو به‌بێ ئاماده‌بوونی هانده‌ران ده‌ست پێ بكاته‌وه‌.