ئه‌لبێر : لیڤاندۆفسكی توانای شكاندنی ژماره‌ی پێوانه‌یی مۆله‌ری هه‌یه‌

بۆتان عومه‌ر 19/05/2020 - 13:55 بڵاوکراوەتەوە لە وه‌رزش

جیوڤانی ئه‌لبێری ئه‌ستێره‌ی پێشووی بایرن میونخی ئه‌ڵمانی بروای وایه‌ شكاندنی ژماره‌ی پێوانه‌یی جێرد مۆله‌ری یاریزانی پێشووی بایرن له‌لایه‌ن رۆبه‌رت لیڤاندۆفسكی ئاسانه‌ ئه‌گه‌ر بتوانێت یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا بباته‌وه‌.
ئه‌لبێر بروای وایه‌ لیڤاندۆفسكی رێگایه‌كی دروستی كرتوه‌ بۆ شكانی ژماره‌ی مۆله‌ر له‌ تۆمار كردنی زۆرترین گۆڵ له‌یه‌ك وه‌رزه‌ی بۆندس لیگا كه‌ 40 گۆلچه‌.
ئه‌لبێر بۆ تۆری سبۆكسی ئه‌ڵمانی گوتی :" لیڤاندۆفسكی رێگایه‌كی ئاسانی له‌به‌رده‌مه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌ پێوانه‌ییه‌كان بشكێنێت چونكه‌ چه‌ندین یاری ماوه‌ له‌ بۆندس لیگا".
گوتیشی :" بروام وایه‌ لیڤاندۆفسكی ده‌توانێت له‌سه‌رجه‌م یارییه‌كان گۆڵ تۆمار بكات و ژماره‌كه‌ بشكێنێت، به‌ڵام بردنه‌وه‌ی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كان كارێكی زه‌حمه‌ته‌ ، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش به‌ئه‌نجام بگه‌ینی ئه‌وا ده‌توانێت هه‌موو ژماره‌كان بشكێنێت".
له‌ ئێستادا لیڤاندۆفسكی 26 گۆڵی له‌م وه‌رزه‌ تۆمار كردووه‌و پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی گۆڵكارانی گرتوه‌و هه‌شت یاری ماوه‌ كۆتایی به‌م وه‌رزه‌ بێت.