مانچستەریۆنایتد لەگواستنەوەی موسا دێمبلی لەگەڵ لیۆن دەگاتە ڕێككەوتن

بۆتان عومه‌ر 16/05/2020 - 13:50 بڵاوکراوەتەوە لە وه‌رزش

یانەی مانچستەریۆنایتد لە گواستنەوەی موسا دێمبلی ئەستێرەی یانەی لیۆنی فەرەنسی بۆ ریزەكانی لە هاوینی داهاتوو نزیك دەبێتەوە.
بەگوێرەی رۆژنامەی دیلی ئێكس پرێسی بەریتانی مانچستەریۆنایتد سەركەوتوو بووە لە گەیشتنە رێككەوتن لەگەڵ كارگێری لیۆن لەسەر گواستنەوەی ئەم یاریزانە.
سۆلشكایەر دەیەوێت دێمبلی شوێنی لۆكاكۆ لە یانەكە پڕ بكاتەوە كە لەهاوینی رابردوو چووە ئەنتەرمیلان.
رۆژنامەكە راشیگەیاندووە مانچستەریۆنایتد لەگەڵ لیۆن رێككەوتوە ئەم یاریزانە تەمەن 23 ساڵیە لەبەرامبەر 70 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەكەیان بكات.
دێمبلی لە 88 یاری لەگەڵ لیۆن 42 گۆڵی تۆمار كردووەو لە هاوینی 2018 لە سێلتك پەیوەندی بە یانەی لیۆن كردووە.