یانه‌ى لایپزیگ به‌ بردنه‌وه‌ له‌ گۆڕه‌پانى یانه‌ى تۆتنهامى ئینگلیزى گه‌ڕایه‌وه‌ 

20/02/2020 - 08:49 بڵاوکراوەتەوە لە وه‌رزش

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

یانه‌ى لایپزیگى ئه‌ڵمانى پێكانى یاریزانانى له‌ ریزى یانه‌ى تۆتنهامى ئینگلیزى قۆسته‌وه‌ و توانى له‌ یارى چوونى قۆناغى (16) ى خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا به‌ تاكه‌ گۆڵێك له‌ ده‌ره‌وه‌ى یاریگاى خۆی بردنه‌وه‌ تۆماربكات .

پاش ئه‌وه‌ى گێمى یه‌كه‌م به‌ ئه‌نجامێكى سپى كۆتایی هات ، یانه‌ى لایپزیگ تاكه‌ گۆڵى یارییه‌كه‌ى له‌ لایه‌ن "تیمۆ فێرنه‌ر " له‌ خوله‌كى (58)ى گێمى دووه‌م له‌ رێگه‌ى لێدانى سزا تۆماركرد .

بڕیاریشه‌ له‌ (10) مانگى ئازارى داهاتوو هه‌ردوو یانه‌ له‌ ئه‌ڵمانیا به‌یه‌كبگه‌نه‌وه‌ ، یانه‌ ئه‌ڵمانییه‌كه‌ش هه‌وڵده‌دات هۆكارى خاك و جه‌ماوه‌ر بقۆزێته‌وه‌ ، له‌ پێناوى گه‌یشتن به‌ قۆناغى هه‌شتى پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ .

هه‌ر دوێنێ شه‌و له‌ یارى دووه‌مى هه‌مان قۆناغیش ، یانه‌ى ئه‌ته‌له‌نتاى ئیتاڵى له‌سه‌ر خاك و له‌ به‌رده‌م جه‌ماوه‌ره‌كه‌ى توانى گۆڵبارانى یانه‌ى ڤالنسیاى ئیسپانى بكات و ، یارییه‌كه‌شى به‌ چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێك برده‌وه‌ .

ئاماده‌كردنى : هیوا قادر