یانەی یۆڤینتۆس لە بریشای بردەوەو بەشێوەیەكی كاتی گەڕایەوە پێشەنگ.

بۆتان عومه‌ر 16/02/2020 - 19:08 بڵاوکراوەتەوە لە هه‌واڵی وەرزشی

یانەی یۆڤینتۆس لە بریشای بردەوەو بەشێوەیەكی كاتی گەڕایەوە پێشەنگ.

لە میانی یاریەكانی گەڕی 24ی خولی پلەیەكی ئیتاڵیا یانەی یۆڤینتۆس لەسەر یاریگای یۆڤینتۆس ئەڕێنا میوانداری یانەی بریشای كردوو یاریەكەشی بە دوو گۆلی بێ‌وەلام بردەوە.

لە گێمی یەكەم و لە خولەكی 36 فلۆریان ئایی لە یانەی بریشیا بەكارتی سور كرایە دەرەوەی یاریگا.

لە خولەكی 39ی یاریەكەش گرنگترین رووداوی یاریەكە روویدا كاتێك دیبالا بە لێدانێكی ڕاستەوخۆی جوان گۆڵی پێشكەوتنی خانمە پیرەكەی لە یاریەكە تۆماركرد و گێمی یەكەم بەم ئەنجامە كۆتایی هات .

لە گێمی دووەم و لە خولەكی 75 خوان كوادرادۆ گۆڵی دووەمیشی بۆ یانەكەی تۆماركردو یاریەكەش بە دوو گۆڵی بێ‌ وەلام كۆتایی هات.

بەم سەركەوتنە یۆڤینتۆس بە كۆكردنەوەی 57 خاڵ بەشێوەیەكی كاتی هاتەوە پێشەنگی كاڵچیۆ بریشیاش خاڵەكانی هەر لە 16 خاڵ مایەوە لە پلەی 19مینی ریزبەندە