به‌هۆی خراپی كه‌ش و هه‌وا چه‌ند یاریه‌ك له‌ ئه‌وروپا دواخران

بۆتان عومه‌ر 09/02/2020 - 15:58 بڵاوکراوەتەوە لە هه‌واڵی وەرزشی

بەهۆی خراپی كەش و هەوا، لە ئینگلتەرا یاری نێوان مانچستەر سیتی و وێست هام یونایتد ، لە ئەڵمانیاش یاری نێوان بوروسیاموشنگلادباخ و كۆڵن دواخرا.

یانەی مانچستەر سیتی ڕایگەیاند، یارییەكەیان بەرامبەر وێست هام یونایتد لە گەڕی 26ی خولی نایابی ئینگڵتەرا دواخرا، كە بڕیاربوو ئەمشەو كاتژمێر 07:30 بەڕێوەبچێت.

یانەی مانچێستەر سیتی لەسەر ماڵپەری فەرمی خۆی رایگەیاندووە، بەهۆی خراپی كەشوهەوا و بەلە بەرچاوگرتنی سەلامەتی یاریزانان و كارمەندەكان، بڕیاری دواخستنی یارییەكەمان بەرامبەر یانەی وێستهام درا.

لەلایەن خۆیەوە یانەی وێستهامیش لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا دواخستنی یارییەكەی بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت، لەپێناو پاراستنی سەلامەتی هەموو لایەكدا بەهۆی خراپی كەشوهەواوە یارییەكە دواخرا.

لە ئەڵمنیاش یەكێتی ۆتپی پێی ئەو وولاتە یاری نێوان بوِروسیا مونشنگلادباخ و كۆڵنی ڕایگەیاند، كە بڕیار بوو ئەمڕۆ بەرامبەر یانەی كۆڵن یاری بكەن.

پێشتر پێشبینی كرابوو كە زریانێكی بەهێز چەند وولاتێكی ئەوروپا دەگرێتەوە لەوانەش فەڕەنساو ئینگڵًتەرا و ئەڵمانیا چەند وولاتێكی تر و پێشبینی دەكرێت چەند یاریەكی تریش دوا بخرێت.