دێربی توڕەبوون لە پێناو بردنەوەی نازناو و گەیشتن بە خولەكانی ئەوڕوپا

بۆتان عومه‌ر 09/02/2020 - 10:01 بڵاوکراوەتەوە لە هه‌واڵی وەرزشی

لەسەر یاریگای جۆزیپی میاتزا لەمیانەی یارییەكانی جەولەی 23ی خولی ئیتاڵیا هەردوو یانەی ئەنتەرمیلان و میلان لە دێربی توڕەبوون یاری دەكەن.

ئەنتەرمیلان خاوەنی 51 خاڵەو بە جیاوازی سێ خاڵ لەدوای یۆڤنتۆسی پێشەنگ دێت كە 54 خاڵی هەیەو میلانیش بە كۆكردنەوەی 32 خاڵ پلەی هەشتەمی ریزبەندی گرتوە.

دێربی گرنگی گەورەی هەیە بۆ هەردوو جەمسەرەكەی میلانۆ، ئەنتەر دەیەوێت درێژە بە كاروانی ركابەری بدات بەرامبەر یۆڤنتۆس لە بردنەوەی نازناوەكە و یانیش خەونەكانی لەبار دەچێت، یانەی میلانیش خەونی گەیشتنە بە خولەكانی ئەوروپا چونكە لە ناوەڕاستی لیستەكە ركابەری دەكات. 

لەرووی هونەرییەوە یانەی ئەنتەرمیلان لەژێر سەرپەرشتی ئەنتۆنیۆ كۆنتی راهێنەر ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات، هەوڵ دەدات لە ئاستە هونەرییە بەرزەكەی بەردەوام بێت لەسەر حیسابی ركابەرە سروشتیەكەی، سێ خاڵ بەدەست بهێنێت وەك یاری چوون كاتێك ئەنتەر بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر براوە بوو. 

لەكاتێكدا یانەی ئەنتەرمیلان سەركەوتووبێت لەبەدەستهێنانی بردنەوە ئەوا دەتوانێت درێژە بە ركابەری كردنی یۆڤنتۆس بدات كە ئێستا پێشەنگی یانەكانی گرتوە.

ئەگەر ئەنتەرمیلان توشی دۆڕان بێت هەرچەندە لە جەولەی 23 خولەكەداین ئەوا لێدانێكی بەهێز بەر تیپی كۆنتی دەكەوێت ، چونكە یۆڤنتۆس بەهەموو هێزی هەوڵ دەدات پارێزگاری لە نازناوەكەی بكات و بەرەو باشتركردنی پێشەنگ هەنگاو بنێت.

سەرەرای ئەوەی جیاوازی لە نێوان ئامانجی هەردوو تیپ هەیە هەریەكەیان بە ئاڕاستەیەك هەنگاو دەنێت، بەڵام میلان داوای بردنەوە دەكات بۆ ئەوەی هیوای گەیشتنی بە چوار گۆشەی زێڕین زیندوو ببێتەوەو نەك چانسی خۆی لە نێوان یانە گەورەكان لەم وەرزە لەدەست بدات.

سەرەرای ئەوەی یانەی میلان 32 خاڵی هەیەو پلەی هەشتەمی ریزبەندی گرتوە، بە جیاوازی 7 خاڵ لە پلەی چوارگۆشەی زێرین دوورە، ئەگەر بردنەوە تۆمار بكات ئەوا هەلی زیاتر دەبێت بۆ گەیشتن بە ریزەكانی پێشەوە ، لە ئێستاشدا 7 یانە لە ركابەریدان بۆ بەدەست هێنانی چوار پلەكەی پێشەوە.

میلان ئامانجی ئەوەیە یەكێك لە پلەكانی پێشەوە بەدەست بهێنێت بۆ ئەوەی لەوەرزی داهاتوو بەشداری لە یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا یان خولی ئەوروپی بكات.

ئەگەر رۆسۆنێری لە یارییەكە توشی دۆران بێت ئەوا ژمارەی خاڵەكانی لە 32 خاڵ دەمێنێتەوە ئەوكات لەگەڵ هەریەك لە یانەكانی ئەتلەنتا و رۆما و كالیاری و پارما و ناپۆلی رەنگە خاڵەكانیان جیاوازی زیاتری تێ بكەوێت ئەمەش ئەركی تیپەكە زەحمەت دەكات.

دێربی رۆڵێكی گرنگی دەبێت لە نێوان هەردوو یانە، جگە لەبردنەوە هیچ بژاردەیەك لەبەردەم ئەنتەر و میلان نیە، بەرامبەر بوون چانسی هەردوو یانەكە بۆ بەدیهێنانی ئامانجەكانیان لاواز دەكات.