پۆرتۆ یاری كلاسیكۆی لە بەنفیكا بردەوە

بۆتان عومه‌ر 09/02/2020 - 09:59 بڵاوکراوەتەوە لە هه‌واڵی وەرزشی

پۆرتۆ زنجیرە سەركەوتنەكانی بەنفیكای ڕاگرت و لە كلاسیكۆی خولی پورتوگال و لە جەولەی 20 خولەكە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لێی بردەوە.
سێرجیۆ ئۆلیڤێرا گۆڵی یەكەمی پۆرتۆی لەخولەكی 10 تۆمار كرد، پاشان كارلۆس فینیسیۆس لەخولەكی 18 گۆڵی بەرامبەری بۆ بەنفیكا تۆمار كردەوە، ئەلێكس تیلیس بە لێدانی سزا لەخولەكی 38 گۆڵی دووەمی پۆرتۆی تۆمار كرد، لەخولەكی 44 رۆبن دیاز بەهەڵە گۆڵی سێیەمی بۆ پۆرتۆ تۆمار كرد گێمی یەكەمیش بەم ئەنجامە كۆتایی هات.
لە گێمی دووەم بەنفیكا گۆڵی دووەمی لەلایەن كارلۆس فینیسیۆس لەخولەكی 50 تۆمار كرد بەڵام یارییەكەی دۆراند ، بەم ئەنجامەی پۆرتۆ بە 50 خاڵ لە پلەی دووەم مایەوەو بەنفیكا بە 54 خاڵ لە پێشەنگ مایەوە.