حەشدی شەعبی: لەگەڵ پێشمەرگە لەیەك بەرەی جەنگداین

22/03/2015 - 19:16 بڵاوکراوەتەوە لە كوردستانی

حەشدی شەعبی:
لەگەڵ پێشمەرگە لەیەك بەرەی جەنگداین
وتەبێژی رەسمی حەشدی شەعبی جەختدەكاتەوە كە هاوكاری و هەماهەنگیی هاوبەشیان لەگەڵ هێزی پێشمەرگەی كوردستان هەیە و لە یەك بەرەی جەنگی دژبە رێكخراوی تیرۆرستیی داعشدان.

یوسف كلابی، وتەبێژی رەسمی حەشدی شەعبی رایگەیاند كە لە دەروبەری شاری تكریت، هێزەكانیان هەماهەنگیی هاوبەشیان لەگەڵ هێزی پێشمەرگە هەیە و ئەو هاوكاری و هەماهەنگییەش تا شكستهێنان بە داعش بەردەوام دەبێت. یوسف كلابی چەند ناوچەیەكی بۆ هاوكاری و هەماهەنگی نێوانیان بە نموونە هێنایەوە و رایگەیاند كە لە ناوچەكانی ئەمرلی لە پارێزگای سەلاحەدین و جەلەولا لە پارێزگای دیالە، هێزەكانی حەشدی شەعبی و هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە یەك بەرەی دەنگدان. وتەبێژەكەی حەشدی شەعبی جەختیشی لەسەر ئەوە كردەوە كە جەنگی دژبە رێكخراوی تیرۆرستیی داعش، یەك جەنگی هاوبەشی نێوان هێزەكانیان و پێشمەرگەیە، چونكە ئەو تیرۆرستانە دوژمنی عیراق و جیاوازی لەنێوان عیراقییەكان ناكەن.