هەولێر: بێئومێدیی هه‌یه‌ لە نەمانی عەقڵیەتی تەزكییەی حزبی بۆ دامەزراندن

16/02/2015 - 14:46 بڵاوکراوەتەوە لە كوردستانی

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بۆ یەكەمجار لە وەزارەتی ناوخۆ بە تیروپشك هەڵبژاردن بۆ ناوی ئەو كەسانەكرا كە فۆڕمی دامەزراندنیان پێشكەشی وەزارەتی ناوخۆ كردبوو، لەدامەزراندنەكەدا ناوی 569 كەس بەبێ‌ واستەو تەزكییە دەرچوو، ئەمە لەكاتێكدایە كە لە چەند ساڵی ڕابردوودا هیچ كات بە تیروپشك هەڵبژاردن بۆ ناوەكانی دامەزراندن نەكراوە، بەڵكو ئەو دامەزراندنەی هەبووە بەپێی واستەی بەرپرسان تەزكییەی حزبی بووە، بۆیە لایەنە سیاسیەكان بێئومێدن لە نەمانی عەقڵیەتی تەزكییەو واستە بۆ دامەزراندن.