یەکەم فێرگەو پشت و پەنا تەنها باوکە

18/01/2022 - 14:44 بڵاوکراوەتەوە لە وتار

باوك یەکەم فێرگەهی مروڤ، یەکەم رێبەر، یەکەم بەخێوکەر، یەکەم پشت و پەنا، یەکەم دڵسۆز و میهرەبان، یەکەم قوتابخانە، تەنها باوکە.

‎مرۆڤ لە دایك دەبێت بەڵام باوك هەڵیدەگرێت و هەست و سۆز لە دایك وەردەگرێت، جوانی ژیان لە باوك دەستێنێ.

‎مرۆڤ بە شیری سینگی دایك گەورە دەبێت وبە رەنجی دەستی باوك هێز وەردەگرێ.

‎خودا خولقێنەری مرۆڤ یەکەم جار باوکی دروست کرد و دواتر دایك، بۆیە بەرپرسیاری یەکەمیش باوکە، دایک و باوك یەکەم قوتابخانەی مروڤەن، پەروەردەی سەرەتایی لای ئەوان دەست پێدەکات هەر ئەوان مروڤ پێدەگەینن و گەورەی دەکەن،
‎باوك ئەو کەسەیە کە هەموو شتێک لە خودی خوی وەردەگرێت تاوەکو بە تۆی ببەخشێت، لەوانەیە ئەوەی باوك پێتی دەبەخشێت هەموو ئاواتەکانی تۆ نەبن، بەڵام دڵنیابە هیچ لەسەر خۆی نەهێشتوتەوە هەموو توانای خۆی بە تۆ بەخشیوە.

‎باوك ئەو مروڤەی بە درێژای ژیان تێدەکوشێت تا تۆ لەو بەرزتربی، هەموو هەوڵێکی بو بەرزکردنەوەی تۆیە.

‎هەموو کات کەسێك هەیە وەك شاخێك لەپشتەوەوە دەوەستێت و بەرگەی ئازارەکانی دەگرێت تا زیانت پێنەگات.

‎باوك ئەو کەسەیە کەوا سەرەرای هەموو گرفتەکانی خەندەیەکت پێشکەش دەکات،
‎باوك هەموو گرفتەکانی ژیان لە پشتی دەرگا جێدەهێلێت تا تو کامەران بکات.

‎باوك واتە پەیکەری فیداکاری و خوشەویستی،
‎باوك دەرگای میهر و محبەت.

‎باوك واتە باشترین مەخلوقی خوداوەند بۆیە مروڤ لە کاتی ئازارەکان هاوار دەکات ئای خودایا ئای باوکە.

‎وایە بەهەشت لە ژێر پێی دایكتدایە بەڵام بەهەشتی دایكیش لە ژێر پێی باوکتدایە،
‎باوك کەسێك نیە بەهەشت لە ژێر پێیدابێت، بەڵام بە تاوانی باوکایەتی دەبێت خوراگر بێت لەگەڵ هەموو گرەفتەکانی خۆی خەندەیەکت بۆ بکات و جیهانت بۆ بکات بە بەهەشت، تاکو تو دڵخۆش بکات، ئەگەر تۆ بزانیت کە کەسێك کەشتی ژیان لە نێو شەپۆڵە ترسناك و سەر شێتەکانی روژگار گەیاند بە کەنارێکی ئارام و ئاسودە بەخش وتۆی گەیاند بە ئارەزویەکانت ئەو کەسە باوکە.

‎باوك وەك قەڵەم جافێك کە هەرگیز رەنگی ناگورێت بەڵام بەیەك جار تەواو دەبێت و نامێنێت،
‎باوك کەسێك کە لە چاوەکانی زۆر نەتوانین هەن بەڵام هەرگیز نایەتە سەر زمان.

‎کاتێك سەیری باوکم دەکەم دوای هەر نان خوردنێك مستێك حەب دەخوات واتە کۆمەڵێک دەردی هەیە بەلام تا ئێستا نەیهێناوەتە سەر زمان چونکە گەورەترین ئازاری باوك خەفەت خواردنی منداڵەکانیەتی.

‎لە زستان رووی باوكم سور هەڵگەڕا، گوتیان خەتای سەرمای زستانە، لە هاوین رووی باوکم سور هەڵگەڕا، گوتیان خەتای گەرمایە، هیچ کەس پێ نە گوتم سور هەڵگەڕانی رومەتی باوك شەقی روژگارە بۆ من هاتوە، باوك رومەتی خۆی کردۆتە قەڵغان بۆ پاراستنی رومەتی من.

‎باوکە گیان دەکرێ بۆنی ئەو نانەی دەتهێنایەوە ماڵەوە لە بیرم کردبێ بەڵام هەرگیز بۆنی ئەو خۆڕاگی و ئارامی تۆ لە دەورانی منداڵیم تاکو ئێستا لە بیر نەکردوە، تۆ فێرت کردم چۆن بەرگەی ژیان بگرم، تۆ لە کەوتنا دەست نەگرتم بۆ هەڵسانەو بەڵام فێرت کردم چۆن هەڵبستمەوە.

‎بیرمە کاتێك منداڵبوم کە دەستت دەگرتم سۆزم دا ببم بە گۆچانی دەستت، شەونخونیت بۆ دڵخۆشیم، ماندوبونی جەستەیت لە پێناو پڕکردنی گەدەم، کاتێك لە باوەشت دەگرتم وتم ببم بە خزمەتکاری بەر پێت، بەڵام مخابن ئێستا زیاتر لە جاران خەمی منت لە کۆڵناوە، ئێستا تێدەگەم باوکایەتی قورسترین پایەی مروڤایەتیە.

‎باوکە گیان تا دوا هەناسە قەردارتم
‎لە گوریشا تامەزروی وەفاتم
‎خودا باوکی هەموو لایەك بپارێزێت
‎ئەوانەی باوکیشیان لە ژیان نەماوە خودا بە بەهشتیان شاد بکات و سەبوری ئەوانیش بدات.