با لەبڕی پەرچەکردار، زۆرتر پێغەمبەرەکەمان بناسێنین

24/10/2020 - 09:55 بڵاوکراوەتەوە لە وتار
ناسک تۆفیق
هەرتاکێک ،هەرحزبێک ،هەردەوڵەتێک هەستی بەکەمی کرد(شعور بەنەقصی هەبوو)ئەکەوێتە هەڵوێستی مناڵانەو بێ دەسەڵاتی خۆی دەردەخات، ئەویش بە (سوتانی قورئان و ڕەسمی کاریکاتێری پێغەمبەری موسڵمانان).
- جا ئەبێ بەرامبەر ئاگای لەپەرچەکردارەکان بێ لەوەی ئەوان منداڵانە تر دەرنەچێ.
- جوانترین وەڵام کەلەم ماوەیەدا دەبێ بیبیستین هەوڵدانی زیاتر بۆناساندنی قورئان و پێغەمبەرە علیە صلاە والسلام بەشێوە جوانە حەقیقیەکەی ولابردنی تەپوتۆزی توراسە لەسەری و دورخستنەوە بیری توندڕەویە لێی و بە ڕێگەی جۆراو جۆر بێ باس کرن وناوهێنانی ئەو کردارانە.
- سەرقاڵی وەڵامی کردارە نائەخلاقیەکانیان مەبن وباسی مەکەن و وێنەی بڵاومەکەنەوە،سەرقاڵی وەڵامی خوابن کەدەفەرموێ (ادعو الی سبیل ربک بالحکمە والموعظە الحسنە)وەڵامی تەکیلیفە ئاسان و موشەرەفەکەی پێغەمبەری خوابن کە دەڵێ (بلغو عنی ولو ایە )