بوودجەی ئەمریکا لە مانگی تەمووزدا زیاتر له‌ 200 ملیار دۆلار کورتی هێناوە

ڕابه‌ر شه‌كرالی 11/08/2022 - 14:18 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

دیجیتال میدیای سپێده‌

کورتهێنانی بوودجەی حکوومەتی فیدراڵی ئەمریکا لە مانگی تەمووزدا، بە بەراورد لەگەڵ تەمووزی ساڵی رابردوو لەسەدا ٣٠ کەمی کردووە و بووەتە ٢١١ ملیار دۆلار.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا راپۆرتی پەیوەندیدار بە هاوسەنگی بوودجەی لە مانگ تەمووز بڵاو کردەوە.

بەم جۆرە ساڵی دارایی ٢٠٢٢ کە لە یەکی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ەوە دەستی پێ کردووە و ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ کۆتایی دێت لە مانگی تەمووزدا کورتهێنانی بوودجەی حکوومەتی فیدراڵی ٢١١ ملیار دۆلار بووە.

بوودجەی حکوومەتی فیدراڵی لە تەمووزی ساڵی رابردوو، ٣٠٢ ملیار دۆلار کورتی هێنابوو. بەم جۆرە کورتهێنانی بوودجە لە تەمووزی ئەمساڵ بە بەراورد بە تەمووزی ساڵی رابردوو بەڕێژەی لەسەدا ٣٠ کەم بووەتەوە.

چاوەڕوانییەکانی بازاڕ بە جۆرێک بوون بۆ مانگی تەمووز کورتهێنانی بوودجە ١٩٤ ملیار دۆلار بێت.

کەمبوونەوەی تێچووی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بە بەراورد بە ساڵی رابردوو کاریگەری هەبووە بۆ زیادبوونی داهات بۆ حکوومەتی فیدراڵی.

بەم جۆرە تا مانگی تەمووز کە دەکاتە دەیەمین مانگی ساڵی دارایی ٢٠٢٢ی ئەمریکا، کورتهێنانی بوودجە گەیشتووەتە ٧٢٦ ملیار دۆلار. لە کاتێکدا هەمان قۆناغی ساڵی رابردوو کورتهێنانی بوودجە گەیشتبووە ٢،٥ ترلیۆن دۆلار. بەم جۆرە کورتهێنانی بوودجە لە ١٠ مانگی یەکەمدا بە بەراورد بە هەمان قۆناغی ساڵی رابردوو لەسەدا ٧١ کەم بووەتەوە.