دیجیتال میدیای سپێده
بوومەلەرزەیەک بە گوڕى 5،4 پلە پارێزگاى کرمان-ى لە رۆژهەڵاتى ئێران هەژاند.
بەپێى هەواڵێکی ئاژانسى فەرمیى ئێران (IRNA)، چەقى ئەو بوومەلەرزەیە کە گوڕەکەی 5،4 پلە بووە کەوتووەتە شارۆچکەى راڤەرى سەر بە پارێزگاى کرمان و لە کاتژمێر 17:37 خولەک بە کاتى ناوخۆیى ناوچەکە روویداوە.
ئەوەش بڵاوکراوەتەوە کە بوومەلەرزەکە لە قوڵایى 10 کیلۆمەترەوە ناوچەکەى هەژاندووە.
هێشتا هیچ روونکردنەوەیەک لەسەر هەبوونى زیانی گیانی بڵاونەکراوەتەوە.