دیجیتال میدیای سپێده
له‌ماوه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ ئه‌وروپا، ولهكۆنگرهیهكى رۆژنامه‌وانى هاوبه‌شدا، له‌گه‌ڵ ئوڵاڤ شۆڵترز، راوێژكارى ئه‌ڵمانیا، میرى قه‌ته‌ر رایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ى ئاماده‌یه ناوبژیوانى نێوان ئێران وئه‌وروپا وئه‌مریكا بكات، ئه‌گه‌ر بێت وئه‌وان داوا لهدهوحه بكه‌ن، به‌تایبه‌ت له‌بوارى رێككه‌وتنى ناوه‌كى دا.
شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئال سانى، رایگه‌یاند: كهقهتهر ئاماده‌یه له‌باره‌ى رێككه‌وتنى نێوان ئێران وئه‌وروپا وئه‌مریكا ناوبژیوانیان بۆ بكات ئه‌گه‌ر بێت وئه‌و وڵاتانه داوایان لێ بكه‌ن.
ئالسانى جه‌ختیشى له‌گرنگى هه‌ماهه‌نگى نێوان هه‌ر یه‌كه له‌ئێران وئه‌وروپا وئه‌مریكا كرده‌وه وگوتى: گرنگه ئه‌و لایه‌نانه ناكۆكییه‌كانیان به‌رێگاى ئاشتییانه چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
هه‌روه‌ها ئالسانى هیواى خواست دانوستانه‌كانى نێوان ئه‌و سێ لایه‌نه، ببێته هۆى رێككه‌وتن لهدوارۆژێكى نزیكدا.
له‌ناوه‌راستى مانگى نیسانى ئه‌مساڵه‌وه، گروپى دانوستانكارى ئێرانى لهدانوستانهكانى ڤییه‌ننا له‌باره‌ى رێككه‌وتنى ناوه‌كى وڵاته‌ى، راگرتنى دانوستانه‌كانیان راگه‌یاندوه.