دیجیتال میدیای سپێده
سه‌ر له‌به‌یانى ئه‌مرۆ سوپایى ئیسرائیلى داگیركا‌ر، له‌ماوه‌ى هێرشكردنه سه‌ر شارۆچكه‌ى جه‌نین له‌كه‌رتى رۆژئاوا، هاوڵاتیه‌كى فه‌ڵه‌ستینى شه‌هید ده‌كه‌ن.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى فه‌ڵه‌ستینى رایگه‌یاند: گه‌نجێكى ته‌مه‌ن 17 ساڵان كهدانیشتوى شارۆچكه‌ى جه‌نینه بهگوللهى هێزه ئه‌منییه‌كانى ئیسرائیلى داگیركا‌ر شه‌هید ده‌كرێت وهه‌روه‌ها گه‌نجێكى دیكه‌ى 18 ساڵیش بریندار ده‌كرێت.
راشیگه‌یاند: دواى گه‌یاندنیان بۆ نه‌خۆشخانه یه‌كێكیان گیانى له‌ده‌ستداوه كهگولهى هێزه ئه‌منییه‌كان به‌به‌ر سینگى كه‌وتبوو.
ته‌له‌فزیۆنى فه‌رمى فه‌ڵه‌ستین ئاشكرایكردوه: به‌هۆى هێرشى هێزه ئه‌منییه‌كانى سوپاى داگیركارانى ئیسرائیلى، ئه‌و دوو گه‌نجه به‌گوله پێكاون، له‌شارۆچكه‌ى جه‌نین له‌كه‌رتى رۆژئاوا، كهلهسهرهتایى ساڵه‌وه تا ئێستا ته‌نها له‌كه‌رتى رۆژئاوا سوپاى ئیسرائیل نزیكه‌ى 55 فه‌له‌ستینیان شه‌هید كردووه.