له‌ ئەڵمانیا بەهۆی زریان و لافاوەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و ٤٠ی دیکەش بریندار بوون

خوبه‌یب گه‌ردی 21/05/2022 - 09:59 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

دیجیتال میدیای سپێده‌

لە هەرێمی راین-وێستفالیای باکووری ئەڵمانیا بەهۆی زریان و گەردەلوولەوە نزیکەی ٤٠ کەس برینداربوون و لە هەرێمی راینلەند-پالاتینات-یش بەهۆی لافاوەوە کەسێک لە ژێرزەمینی خانووەکەیدا گیانی لەدەستدا.

بەپێی راگه‌یه‌ندراوێکی پۆلیس، به‌تایبه‌ت له‌ شاری پاده‌ربۆرن، بەهۆی ئەو زریانە سەختەی شارەکەی گرتەوە زیانی زۆر بەر خانووی هاووڵاتیان کەوتووە‌.

بەهۆی زریان و تەرزەوە، سەقفی بەشێک لە خانووەکان فری و جامی بەشێکیش لە خانووەکانیش شکا.

نزیکەی ٤٠ کەس بەهۆی نالەباری کەشوهەوا بە شێوازی جۆراوجۆر برینداربوون و برینی هەندێکیان سەختە.

پۆلیس رایگه‌یاند پیاوێکی ته‌مه‌ن ٣٨ ساڵان له‌ شاری ویتگه‌رت بەهۆی ته‌زووی كاره‌با له‌ ژێرزه‌مینی ماڵه‌كه‌یدا گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و به‌هۆی بارانبارینی زۆره‌وه‌ ژێر ئاو كەوتووه‌.

ئاماژە بەوەش کراوە لە ئێستادا هەڵسەنگاندنی زیانەکان و کارەکانی چاککردنەوە بەردەوامە.