دیجیتال میدیای سپێده
نرخی نەوت زیاتر بەرزدەبێتەوە، بهجۆرێك بەرمیلێک نەوتی برێنت بە زیاتر لە (112) دۆلار لە بازاڕەكانی جیهاندا مامهلهی پێوه دهكرێت.
ئەمڕۆ شەممە 21\5\2022 ، بەرمیلێك نەوتی برێنت بە (112) دۆلار و 50 سەنت لە بازاڕەكانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەكرێت، هەروەک نرخی بەرمیلێك نەوتی سووکی تەکساس زیاتر بەرزبووەتەوە و بە (113) دۆلار و 60 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.
جێگهی باسه كه لهم ماوهی كۆتایانهدا نرخی نەوت بەردەوام ناجێگیری بەخۆیەوە بینیوه بەهۆی کاریگەرییەکانی جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا، بەو پێیەی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بەردەوامن لە سەپاندنی سزای نوێ بەسەر روسیادا لە دەرەنجامی بەرپاکردنی جەنگەکەیدا