ره‌ئیسی سه‌ردانی پارێزگای ورمێ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌كات

ڕابه‌ر شه‌كرالی 20/05/2022 - 22:16 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆك كۆماری ئێران سه‌ردانی پارێزگای ورمێی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كرد .

میدیاكانی ئێران بڵاویانكرده‌وه‌، ره‌ئیسی له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ورمێ له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی ئیداری ئه‌و پارێزگایه‌ ده‌بێته‌وه‌و له‌ كێشه‌ و كه‌موكوڕییه‌كان ده‌كۆڵێته‌وه‌، دواتریش ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی تایبه‌ت به‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و پیشه‌سازی و وه‌به‌رهێنان و كه‌رتی ته‌ندروستی به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌ و بودجه‌ دابین ده‌كات بۆ ئه‌و پڕۆژانه‌ی راگیراون.

ره‌ئیسی له‌ چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا به‌نداوی پیرانشاری به‌سه‌ركرده‌وه‌ و نه‌خۆشخانه‌یه‌كیشی له‌و شاره‌ كرده‌وه‌، دواتر سه‌ردانی پێترۆكیمیایی مه‌هابادی كرد و جه‌ختی له‌ گرنگی گه‌شه‌پێدانی ئابووری و پیشه‌سازی مه‌هاباد كرده‌وه‌.