وتاری نووسەرێك لە واشنتن پۆست: لە 1972ەوە ئیسرائیل 103 رۆژنامەنوسی كوشتووە

14/05/2022 - 18:50 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مریكی وتارێكى نووسه‌رێكى بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و تیایدا هاتوه‌، له‌ ساڵی 1972ه‌وه‌ تاوه‌كو ئێستا ئیسرائیل 103 رۆژنامه‌نوسی كوشتوه‌و 7 هه‌زاری تری بریندار كردووه‌.

به‌گوێره‌ى سایتى "رادیۆ نه‌وا"، رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست وتارێكی رۆژنامه‌نوس "داوود كه‌تاب"ی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌، ئیسرائیل مێژوویه‌كی درێژی هه‌یه‌ له‌ مامه‌ڵه‌ی توند له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نوسه‌ فه‌له‌ستینییه‌كاندا.

باسی له‌وه‌ش كردووه‌، له‌ ساڵی 1972ه‌وه‌ تاوه‌كو ئێستا هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ 103 رۆژنامه‌نوسیان كوشتووه‌ و نزیكه‌ی 7 هه‌زاری تریان بریندار كردووه‌، ئه‌وه‌ش سه‌ره‌ڕای ده‌ستگیر كردن و زیندانیكردنی ژماره‌یه‌كی تر.

له‌ وتاره‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌، شیرین ئه‌بو عاقله‌ رۆژنامه‌نوسی فه‌له‌ستینی كه‌ له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا له‌ خێوه‌تگه‌ی جنین له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌ كوژرا، به‌ شێوه‌یه‌كی پیشه‌ییانه‌ و پابه‌ندبوونێكی ته‌واو به‌ راستییه‌كانه‌وه‌ هه‌واڵه‌كانی ده‌گواسته‌وه‌، رۆڵی به‌رده‌وام و رۆژانه‌ی هه‌بوو له‌ گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كانی فه‌له‌ستین، له‌وانه‌ش روماڵ كردنی فراوانی دووه‌م راپه‌ڕینی فه‌له‌ستیینیه‌كان.