پوتین بۆ سەرکۆماری فینلاند: "ئەندامبوون لە ناتۆ هەڵەیە"

ڕابه‌ر شه‌كرالی 14/05/2022 - 16:40 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمێر پوتین لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرکۆماری فینلاند، ساولی نینیستۆ ئاماژەی بەوە کرد کە ئەندامێتی وڵاتەکەی لە ناتۆدا ھەڵە دەبێت .

بەپێی راگەیەندراوی کۆشکی کرملین، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان پوتین و نینیستۆ لەسەر پێشنیاری لایەنی فینلاند بووە.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا کە بیروڕا ئاڵوگۆڕ کراوە سەبارەت بە نیازی حکوومەتی فینلاند بۆ داواکاری بوونە ئەندام لە ناتۆ، پوتین رایگەیاندووە ''ھیچ مەترسیەک لەسەر ئاسایشی فینلاند نییە، لەبەرئەوە وازھێنان لە سیاسەتی بێ لایەنی سەربازیی ھەڵە دەبێت''.