بێلاڕوسیا دەرگاى وڵاتەکەى بەڕوى کۆچبەراندا ده‌كاته‌وه‌

18/10/2021 - 11:47 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

حكومه‌تی بیلاروس به‌هۆی تێكچوونی په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ فه‌ڕه‌نسا دەرگاى وڵاتەکەى بەڕوى کۆچبەراندا کردۆتەوە

بەهۆى تێکچونى پەیوەندییەکانى حکومەتى مینسک لەگەڵ وڵاتانى ئەوروپا، حکومەتى بیلاروسیا باڵیۆزى فەرەنساى لە وڵاتەکەى دەرکرد

بالیۆزى فەرەنسا لە مینسک رایگەیاند: لەدواى تەواو کردنى ئەرکە دیپلۆماسییەکانیان و لەسەر داواى حکومەتى بیلاروسیا رۆژى یەک شەممە ئەو وڵاتەى بەجێهێشتووە، باڵیۆزخانەی فەرەنسا رەتی کردەوە وردەکارییەکانى دەرکرنیان ئاشکرا بکات و ئاماژە بەوە دەکات کە لێدوانەکان لەسەر بابەتەکە لەدواتر ئاشکرا دەکرێن.

لە ئێستادا حکومەتى بیلاروس دەرگاى وڵاتەکەى بەڕوى کۆچبەراندا کردۆتەوە تا لێیەوە خاکى وڵاتەکەى بەکاربهێنن و بگەن بە وڵاتانى ئەوروپا. هەموو ئەمانەش لە چوارچێوەى تێکچونى پەیوەندییەکانى مینسک و وڵاتانى ئەوروپایە.