کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە ساڵی ٢٠٢٢ لە داڤۆس ئەنجام دەدرێت

17/09/2021 - 16:39 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

دیجیتال میدیای سپێده‌

کۆڕبەندی ئابووری جیهانی کە بەهۆی پەتای کۆرۆنا، لە ساڵی ٢٠٢١ دا ئەنجامنەدرا لە ١٧-٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لە شاری داڤۆس-ی سویسرا ئەنجام دەدرێت.

ئەم کۆڕبەندە کە بە "لووتکەی داڤۆس" ناسراوە، بڕیاربوو لە ساڵی ٢٠٢١دا لە وڵاتی سەنگاپورە ئەنجامبدرێت، بەڵام بەهۆی بەردەوامی پەتای کۆرۆنا بۆ جاری دووەم ئەنجامدانی کۆڕبەندەکە هەڵوەشێندرایەوە.

لە راگەیەندراوێکدا، کۆڕبەندی ئابووری جیهانی ئەوەی خستوەتەڕوو کە پلان وایە لە ١٧-٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ بە ئامانجی "پێکەوە کارکردن و دووبارە دروستکردنەوەی متمانە" سەرکردە دیارەکانی جیهان پێکەوە کۆببنەوە.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا باس لەوەش کراوە کە لە لووتکەکەدا باس لە پرسەکانی تایبەت بە ئابووری جیهان و چەند بابەتێکی دیکە دەکرێت کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا هاوسەنگییان لەدەستداوە.

لووتکەی داڤۆس، لە ساڵی ١٩٧١ەوە تا ئێستا لە شاری داڤۆس رێکدەخرێت.