سوپای یەمەن: "دەستمان بەسەر بارهەڵگرێکی پڕچەک کە بۆ حووسییەکان رەوانەکرابوو داگرت"

28/01/2021 - 10:05 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی


سوپای یەمەن، دەستی بەسەر بارهەڵگرێکی پڕچەکدا گرت کە بۆ حووسییەکان رەوانەکراوبوو.

لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن سوپای یەمەنەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە، لیوای ١١ی سەربە سوپا کە لە ناوچەی نوجەیبیە باشووری پارێزگای حودەیدە جێگیرکراوە، دەستی بەسەر بارهەڵگرێکدا گرتووە کە مووشەک، چەک و تەقەمەنی بارکردبوو و بەنیازبووە بەرەو ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حووسییەکان بچێت.

لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە ئەو چەک و تەقەمەنیەی دەستی بەسەرداگیراوە رەوانەی لایەنی پەیوەندیدار کراوە بە مەبەستی تەواوکردنی رێوشوێنەکان.

لە راگەیەندراوەکەدا زانیاریی ورد نەخراوەتەڕوو، حووسییەکانیش هیچ روونکردنەوەیەکیان بڵاونەکردووەتەوە.