كه‌نه‌دا هه‌ڕه‌شه‌ى تۆمار كردنى سكاڵا له‌ ئه‌مریكا ده‌كات

19/01/2021 - 16:24 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

سەرۆکی ویلایەتی ئەلبێرتۆ لە کەنەدا، جاسۆن کینی، ئاماژەی بەوە کرد کە ئەگەر سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، جۆ بایدن پرۆژەی هێڵی بۆری نەوتی کیستۆن ئێکس ئێڵ هەڵبوەشێنێتەوە سکاڵا تۆمار دەکەن.

بە پێی ئەو هەواڵەی لە راگەیاندنی کەنەدادا بڵاوکراوەتەوە، سەرۆکی ویلایەتی ئەلبێرتۆ کینی، روونکردنەوەیداوە لەسەر ئەو بانگەشانەی باس لەوە دەکەن حکوومەتەکەی بایدن پرۆژەی هێڵی بۆری نەوتی ئێکس ئێڵ هەڵدەوەشێنێتەوە.

کینی باسی لەوە کرد کە ئەگەر بایدن پاش وەرگرتنی دەسەڵات پرۆژەی هێڵی بۆری نەوتی کیستۆن ئێکس ئێڵ هەڵبوەشێنێتەوە ئەوا بابەتەکە دەگوازنەوە بۆ دادگا.

کینی ئەوەشی خستەڕوو کە بایدن رێز لە کەنەدا دەگرێت، ئومێدیشی خواست سەبارەت بە بابەتەکە گفتوگۆیان لەگەڵ بکات و، گوتی: ''بەدڵنیاییەوە پەیوەندی نێوان کەنەدا و ئەمریکا لانی کەم ئەو مشتومڕە هەڵدەگرێت''.

وەزیری سەرچاوە سروشتیەکان، سیموز ئۆ ریگان، لە لێدوانێکیدا رایگەیاند: ''نەوتی کەنەدا بە سیاسەتی بەهێزی ژینگە و کەش وهەوا دەردەهێنرێت. ئەو پرۆژەیە تەنیا بەوەوە ناوەستێت بەیوەندییەکانی کەنەدا-ئەمریکا بەهێز بکات، لە هەمان کاتدا هەزاران هەلی کار بۆ کرێکارانی هەردوولا دەستەبەر دەکات''.

لە میدیای کەنەدادا بانگەشەوەی ئەوە بڵاوببووەوە کە بایدن لە یەکەم رۆژی دەستبەکاربوونیدا پرۆژەی هێڵی بۆری نەوتی کیستۆن ئێکس ئێڵ هەڵدەوەشێنێتەوە.

پرۆژەی هێڵی بۆری نەوت کە دوو هەزار و ٧٣٥ کیلۆمەتر درێژە و نەوتی کەنەدا دەگوازێتەوە بۆ پاڵاوگەکانی کەنداوی مەکسیک لە ئەمریکا، پێشبینی دەکرێت رۆژانە نزیکەی ٨٠٠ هەزار بەرمیل نەوت بگوازێتەوە.

سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، باراک ئۆباما، لە تشرینی دووەمی ٢٠١٥دا، بەهۆکاری ژینگەیی پرۆژەی هێڵی بۆری نەوتی کیستۆن ئێکس ئێڵ-ی رەت کردەوە، بەڵام سەرۆکی ئێستای ئەو وڵاتە، دۆناڵد ترەمپ، لە ٢٤ی ئاداری ٢٠١٧دا پرۆژەکەی پەسەندکرد.

سەرۆکوەزیرانی کەنەدا، جەستن ترودۆ، کاتێک بەبۆنەی سەرکەوتنی بایدن لە هەڵبژاردنەکەدا پەیوەندی لەگەڵدا کرد داوای لێکردبوو پرۆژەی هێڵی بۆری نەوتی کیستۆن ئێکس ئێڵ بکاتە پێشینەی کارەکانی.