زەریف لەسەر ھێرشی تیرۆریستی بۆسەر فەخریزادە ئیسرائیلی تۆمەتبار کرد

27/11/2020 - 21:29 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جواد زەریف رایگەیاند کە ئاماژەی جددی ھەیە لەسەر ئەوەی کە ئیسرائیل رۆڵی ھەبووە لە ھێرشی تیرۆریستی بۆسەر زانای ئەتۆمی، موحسین فەخریزادە.

محەمەد جواد زەریف لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر پۆستێکی لەبارەی ئەنجامدانی ھێرشی تیرۆریستی بۆ سەر زانای ئەتۆمی ئێرانی، موحسین فەخریزادە لە ناوچەی ئابسەردی دەماوەند لە تاران بڵاوکردەوە.

زەریف رایگەیاند کە ئەو زانا ئێرانییە لەلایەن تیرۆریستانەوە کراوەتە ئامانج و راشیگەیاند کە ئاماژەی جددی ھەیە لەسەر ئەوەی کە ئیسرائیل رۆڵی ھەبووە لەو ھێرشە تیرۆریستییەی کە کراوەتەسەر فەخریزادە.

زانای ئەتۆمی ئێران، موحسین فەخریزادە لە ناوچەی ئابسەردی دەماوەند لە تاران رووبەڕووی ھێرشێکی تیرۆریستی بووەوە و بەم ھۆیەوە گیانی لەدەستدا.

ناوی موحسین فەخریزادە کە بە ئەندازیاری پرۆگرامی ناوەکی ئێران دادەنرێ، لە دوای سیمینارێکی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاھو لەبارەی پرۆگرامی ئەتۆمی ئێران لە ساڵی ٢٠١٨دا زیاتر بیسترا و زانرا.