دیجیتاڵ میدیای سپێده
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئێستا ئه‌مریكا ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌رچوونی جۆ بایدن، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكایان په‌سه‌ند كرد ئه‌وا كۆشكی سپی جێده‌هێڵێت.
تره‌مپ، له كاتی به‌شداریكردن له پێشانگایه‌ك كه به‌هۆی جه‌ژنی سوپاسگوزاریه‌وه له واشنتۆن ڕێكخرابوو له وه‌ڵامی پرسیاری ڕۆژنامه‌نوسان سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه كۆشكی سپی جێده‌هڵێت وتی، به دڵنیاییه‌وه ده‌ڕۆم و ئێوه‌ش ئه‌وه ده‌زانن.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكرد، به‌ڵام پێموایه چه‌ند شتێكی زۆر له نێوان ئێستا و ڕۆژی 10ی كانونی دووه‌م ڕووده‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌نگ به جۆ بایدن بده‌ن ئه‌وا ده‌ڕۆم، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وه بكه‌ن ئه‌وا هه‌ڵه‌یان كردوه، زۆر قورسه دان به شكستدا بنێیت.
تره‌مپ وتیشی، ساخته‌كاریه‌كی زۆر گه‌وره كراوه، ژێرخانی سیستمی ده‌نگدانی ئه‌مریكی وه‌ك ده‌وڵه‌تانی جیهانی سێیه‌م وایه، هه‌روه‌ها ڕه‌تیشیكرده‌وه ئاشكرای بكات كه ئایا له ئاهه‌نگی ده‌ستبه‌كاربونی جۆ بایدن ئاماده ده‌بێت یاخودنا.