پێکدادانەکانی ئەرمینیا و ئازەربایجان بەدرێژایی شەو بەردەوام بوو

01/10/2020 - 10:31 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

سوپای ئازەربایجان بە درێژای شەوی رابردوو، بەردەوام بوو لەسەر ئەو هێرشەی کە دژبە سوپای ئەرمینیا دەستیپێکردووە بۆ رزگارکردنی خاکە داگیرکراوەکانی.

وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە بەدرێژایی شەو، یەکەکانی تۆپبارانی پێگەکانی سوپای ئەرمینیایان کردووە لە خاکی داگیرکراودا.

وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجان دیمەنی تۆپبارانکردنی پێگەکانی ئەرمینیای بڵاوکردووەتەوە.

ڕەنگاڵە