خۆپیشاندانى سه‌رتاسه‌رى میسر له‌دژی سیسی به‌رێوه‌ ده‌چێت

25/09/2020 - 10:10 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

بڕیاره‌ دوا نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ هه‌ینی له‌سه‌ر شاقام و گۆره‌پانه‌ گرنگه‌كانی میسر خۆپیشاندانى سه‌رتاسه‌ری له‌ دژی سه‌رۆكی كوده‌تاچی ئه‌و وڵاته‌ ده‌ستپێبكاته‌وه‌.

دوای ئه‌وه‌ی سیسی كوده‌تای به‌سه‌ر یه‌كه‌مین سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی میسر محمد مورسی دا كرد، بارودۆخی میسڕ له‌ رووی ئابوری و سیاسی و ئازادی راده‌ربرین زۆر خراپ بووه‌، رێژه‌ی هه‌ژاری زۆر به‌رزبووه‌، له‌ ئێستاشدا به‌ ده‌یان هه‌زار كه‌س له‌ زیندانه‌كاندان، چه‌ندین جار خۆپیشاندانی گه‌وره‌ دژی رژێمه‌كه‌ی سیسی كراوه‌ به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ به‌ توندترین شێوه‌ سه‌ركوتكراون.

چالاكوانه‌كانی میسری داوایان كردووه‌ ئه‌مرۆ هه‌ینی هاوڵاتیان دژی سیسی بڕژێنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندان ده‌ستپێبكه‌ن، له‌ تویته‌ر و تۆره‌ كۆمه‌ڵاتیه‌كان هاشتاگی " دوای نوێژی نیوه‌رۆ ده‌چمه‌ سه‌رشه‌قام " له‌سه‌ری لیست هاتووه‌.

لایخۆیه‌وه‌ سه‌ركرده‌ی ئۆپۆزسیۆنی میسری، محه‌مه‌د عه‌لی كه‌ له‌ ئیسپانیا ده‌ژی، داوای له‌ گه‌له‌كه‌ی كردبوو له‌ 25ی ئه‌یلووله‌وه‌ خۆپیشاندانى سه‌رتاسه‌ری دژ به‌ رژێمه‌كه‌ی سیسی ئه‌نجام بدات.

له‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه‌ خۆپیشاندانه‌كان هه‌موو رۆژێك ئه‌نجامبدرێن. دوای ئه‌مه‌ سه‌دان خۆپیشانده‌ر ده‌ستگیركران كه‌ رژابوونه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان، به‌ڵام دواتر به‌شی زۆریان ئازادكران.