پوتین كاندید كراوه‌ بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی 2021

24/09/2020 - 18:39 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین كاندید كراوه‌ بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی 2021.

به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه‌ی له‌ میدیای رووسیادا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، نووسه‌ری رووس، سێرگی كۆمكۆڤ؛ پوتین'ی كاندید كردووه‌ بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئاشتیی نۆبڵ بۆ ساڵی 2021.

گوته‌بێژی كرملین، دیمیتری پێسكۆڤ له ‌مباره‌یه‌وه‌ به‌ میدیاكارانی راگه‌یاندووه‌: "له‌باره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی كاندیده‌كانه‌وه‌ رێبازێك هه‌یه‌. ئه‌گه‌ر خه‌ڵاته‌كه‌ بده‌ن باشه‌، ئه‌گه‌ر نه‌یده‌ن كێشه‌یه‌ك له‌ئارادا نییه‌. گوتنی شتێكی دیكه‌ له‌مباره‌یه‌وه‌ سه‌خته‌".

له‌ ٩ی ئه‌یلوولدا راگه‌یه‌ندرا كه‌ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ كاندید كراوه‌ بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئاشتیی نۆبڵ بۆ ساڵی 2021.

هه‌روه‌ها زاندراوه‌ كه‌ ئۆپۆزسیۆنی رووسیا، ئالێكسی ناڤالنی'یش كاندید كراوه‌ بۆ وه‌رگرتنی ئه‌م خه‌ڵاته‌.