لە ویلایەتی ڤێرجینیای ئەمریکا ده‌نگدانی پێشوه‌خته‌ به‌رێوه‌ده‌چێت

18/09/2020 - 09:23 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

لە ویلایەتی ڤێرجینیای ئەمریکا لە بازنه‌ی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەو وڵاتەدا، دەنگدانی پێشوەخت بەڕێوەدەچێت.

ئەمڕۆ هەینی لە ویلایەتی ڤێرجینیای ئەمریکا لە چوارچێوەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەو وڵاتەدا، دەنگدانی پێشوەخت بەڕێوەدەچێت خەڵکی ویلایەتەکە دەتوانن لەڕێگەی پۆستە یان سەردانی راستەوخۆ بۆ بنکەکانی دەنگدان، دەنگ بۆ بەربژێرانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بدەن.

بەگوێرەی یاساكانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە ئەمریکا، 45 رۆژ پێش دەستپێکردنی رۆژی دیاریکراوی هەڵبژاردن، دەتوانرێت لە هەندێک ویلایەت و لە هەندێک رۆژی جیاوازدا دەنگدانی پێشوەختە بەڕێوەبچێت.

دەنگدانی پێشوەخت تەنیا لە ماوەی 45 رۆژ تاوەکو چوار رۆژ پێش هەڵبژاردن بەڕێوەدەچێت، لەو ماوەیەشدا نزیکەی 20 ویلایەت رێگەیان پێدراوە دەنگدانی پێشوەخت بەڕێوەببەن.

لە نوێترین راپرسیدا دەرکەوتووە، جۆ بایدن، بەربژێری دیموکراتەکان لەپێشەوەیە و 51%ی بەشداربووان گوتوویانە دەنگ بە جۆ بایدن دەدەن و 43%یش دەڵێن دەنگ بە دۆناڵد ترەمپ بەربژێری کۆمارییەکان دەدەن.

ئه‌مه‌ دوای ئه‌وه‌ی بڕیاره‌ له‌ سه‌ره‌تای مانگی یانزه‌ی 2020 هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا به‌رێوه‌بچێت.